تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرزین
چتێکی جوانی ڕەنگاوڕەنگە بەسەرقەلتاغی زینیدادەدرێ
فەرزین
دامەیێکە لە دامەکانی شەترەنجی کە پێی دەڵێن وەزیر٬ فەرز
لەرزین
جەمیین٬ جوولان
لەرزینەوە
جوولانەوە٬ هەژانەوە
لەرزیینەک
(باک.): لەرزۆک
مام دەرزیلە
(خۆ.):دەرزییلە(گیایەکە)
مێورزیی
(باک.): هاتنەخوار٬ خراپ بوون
مەرزیب
(فە.):پلووسک٬ سوولاوک
مەرزینجۆش
(کۆ.ئالا.): مەرزنجۆش
هەرزیل(باک.)
هەرزال٬ تەختی نوستنییە لە دارییە.
وەرزیار
وەرزین
(خۆ.): بزووین٬ جووڵان٬ وەرزینەوە. (هەورا.): خۆشبوونی چەرم٬ خاران
وەرزینەوە
(خۆ.): جووڵانەوە٬ ژیمناستیک
پارزینک(باک)
پاڵووێنە
ژێرزین
لباد یا پەتوویە،کە لە ژێر زین و لەسەر پشتی ووڵاخ دادەنرێ.
کۆرزیوان
گیایەکە سێ بست بڵند دەبێ بە گەڵایان داپۆشراوە گەڵایەکەی وە زمانی ماڵاتان دەچێ و تووکن و تۆزاوییە گوڵی سپی و شین دەردەکات و لە نێو گوڵەکانیدا زیوانی تێدایە
ئارزی
(باک) سەرمایە، ماڵی تایبەتی. دەڵێن: دوکانا من ئارزییە. واتا هەرهی خۆمە. ئارەزوو
بەرزی
بڵندی، حەوایی، هەوراز، بەرزایی. گەورەیی، شان و شکۆ. کوتەپەڕۆیەکە بۆ قایمی لە دیوی ژوورەوەی ئێخەی کراسی دەدەن: بەریەخە، (درە) وەریەقە، (پیرا) بەربەروو
تەرزی(باد)
دورزی
ئێلێکی گەورەیە لە چیای دورزی داخ و لە لوبنان و فەلەستین دادەنیشن دەڵێن کوردن، خانەوادەی جان پۆلاد (جان بلاط) گەورەی وانن، ئەو خانەوادەیە لە شاری (کلس) لە کوردستانی بندەستی ترکاندادەرەبەگێکی گەورەیان ڕێکخستووە. شەرەفخانی بەدلیسی لە شەرەفنامەدا دەڵێ(امارەتی درزی)، درزینی چوونە کووێ
دەرزی
ئاسنێکی باریکی نووک تیژە و کوندارە بۆ دروومان٬ (هەورا.): چەنی٬ دەرزە٬ (فە.٬دەر.): دەرزەن. مرازێکی دروومانێیە٬ کونی دەرزیی:سۆما. جوورە خشڵێکی ئافرەتانەیە. مەبهس لە ئانپۆلە. دەرزی پینەچییان: دلیوان. (باک.):دڕاو٬ قەڵەشاو
دەرزی ئاژن
بەدەرزی کوتانی شووێنێک لەلەش
دەرزی بەرکۆژە
(موک.):دەرزیلەیێکی سەرخڕە سینگی سیخمە و کراس و کەوای ژنانی پێ قایم دەکرێ
دەرزی دان
چەندان٬ (هەورا.): چەنیدان. (دەر.): دەرزندان٬ (باک.):دەرزیدانک٬ (هەورا.): چەنیدان٬ کۆردەرزی٬ چتێکی کولۆری باریکە دەرزی تێدەخرێ
دەرزی دانە
(دەر.):درزیله٬ (خۆ.): مام دەرزیله٬ (باد.): پێ لەقلەق٬ گیا٬ گیایەکە لەسەر لقەکانی گولی سووری وورد دێنێ لایەکی لاسکە کانیشی سوورە و لایەکی تری شیینه٬ کە گوڵەکە وەری کیفی گوڵەکە وێک دێتەوە چتێکی باریک و درێژی وەکوو تەبەنەی دەردەکات
دەرزی لەرزانە
(ئەردە.): شانەیێکە لەسەر دەدرێ و مووی سەر بەوی ڕێک دەخرێ
دەرزی وەشانن
دەرزی لێدان٬ شرینقەو ئەنپۆل لێدان
سێوی بن ئەرزی
گزەری٬ کڕکڕە٬ بنەرد٬ سێڤکێت بنهەردی.
سەربەرزی
شووندەرزی (باک.)
شووێندەرزی.
پارزی(باک)
دارێکە
پایەبەرزی
(باک) بڵندجهی، شان بڵندی، جێگەبەرزی، گەورەیی، مەزنی
کوهدەرزی (باک.)
مەزریلە.
کۆردەرزی
(باک.): دەرزیلە