تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەهردان
ژەهر دەرخووارددان ، ژارخورانن
زەهرکردن
زەقنەکردن، بەژەقنەمووت کردن
زەهرەترەک کردن
زەهرەمارکردن
مەبەس لە خوواردنێکی بێ دڵی و خەفەتبارییە
زەهلەبردن
زەوتکردن
زەفت کردن، داگیرکردنی چتی ئەم و ئەو بە ناڕەوا. دەرەقەتهاتن، هەرچەند دەکەم زەوتی ناکەم واتە دەرەقەتی نایەم
ساتمەکردن
(هەو.):هەڵەنگووتن٬ پێ هەڵکەوتن٬ نووچبردنی گیاندارە لە ڕۆیشتنێدا
ساخ کردنەوە
دەرخستن٬ خۆشکردن
ساختەکردن
ساخکردنەوە
(هەورا.): ساقکردنەوە٬ ساخکردنەوەو چوواندنی پارەیەکی یا فرۆشتنی چتێک.لێکۆڵینەوەی کار٬ زیندووکردنەوەی چتی لە دەستچوو٬ حساب پاککردنەوە٬ پاککردنەوەی ئەژمێریاری(حساب)
ساراکردنەوە
تەختکردنی شووێنێکی ناڕێک و کردنە دەشت
سارداو
مەسنا٬ ناویس٬ ئاڤسارک٬ مچ٬ سەرداو٬ سارنج٬ زێرزەمین٬ حەوزێکی سەرداپۆشراوی پڕئاوە و هەتاوی وێناکەوێ و ئاوەکەی سارد دەبێ٬ سا لە چۆڵی یا لە ناو ماڵانبێ
سارداوە
(لو.):حەوز
ساردایی
ساردی٬سڕی
ساردبوونەوە
گەرمایی نەمان٬ پەشیمان بوونەوە ٬ خاوبوونەوە لە کردنی کارێکی .ناهومێد بوون.مردن
ساردنەوێ
(خۆ.):شیناوەردی ئاودان٬ لەبنەڕەتدا مەبەس لە ساردکردنەوەیه٬ تووتنی دەسێرمەوە:تووتنم ساردەوە
ساردوسڕ
زۆرسارد٬ مەبەس لە کەسێکییه٬ کە ڕووی خۆش نەبێ لەگەڵ ئەم و ئەو
ساردوسڕی
سەرماوسۆڵە.ڕوونەدان٬ ڕووی خۆش نیشان نەدان بە کەسێکی ٬نامیهرەبانی
ساردوسەرما
کاتی سەرماو سۆڵە