تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردەپێهاتن
پێخۆشبوون، بەسووکی تەماشاکردن، گەمەپێکردن
زەردەپەڕ
زەردە، زەردەڵپەڕ، زەردی ئێواران. کاتی ئاوابوونی خۆر کە زەردە بەسەر کەلەوەبێ
زەردەچوو
(هەو.):زەردەچێوە
زەردەچۆ
(ئەردە.): (هەورا.): زەردەچێوە، زەردە چوو
زەردەچێوە
(هەورا.): زەردەچۆ.(هەو.)زەردەچوو. دەرمانێکی زەردە بە ووردکراوی بەسەر چێشتی شلەدا دەکرێ
زەردەچەوە
زەردەکی
(فە.):زراو
زەردەکەنی
زەردەگووێنی
گیایەکی دڕواوییە، کە تیرەی زەردی نەباتی لێ پەیدادەبێ
زەردەگەر
نەرمەپێکەنین، زەدەخەنیکاو
زەردەڵە
مرۆی زەرد و لەڕ و لاواز، ڕەقۆڵە
زەردەی
(هەورا.): زەردوویی دەستی ژنان
زەردەیی
زەردهی. (ئەردە.،زەن)زەردوویی کارەبایی دەستی ژنان و ئیتر
زەقنەبووتکردن
زەقنەکردن، ووتەیەکە بەکاردێنرێ بە سووکییەوە بۆ خوواردنی چتێک لەلایەن کەسێکەوە
زەقنەمووتکردن
ژەقنەکردن
زەقکردن
چاو زەق کردنەوە واتە بە دوو چاوان تەماشای کەسێک یا چتێک کردن و چاو لێ نەقووچاندن
زەقکردنەوە
چاو زەق و بزکردنەوە
زەنگەنەی گردەکان
نێوی هۆزی زەنگەنە بووە لەسەدەی چاردەمینێدا، لە کەناری هەمەدانێ دادەنیشتن
زەهردار
ژەهردار.-ی:ژەهرداری