تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیتەوکردن
زیتکردنەوە،براق بوون
زیندووکردنەوە
بووژاندنەوە،گیان وەبەرخستنەوە،بۆتازەکردنەوەی چتی کۆنیش بە کاردەبرێ
زیندەبەگۆڕکردن
گیانلەبەرێکی بە زیندوویی خستنە ناو چاڵەوە و سەر داپۆشینی بە خۆڵ یا ناژتنی
زینکردن
زین خستنە سەر پشتی ووڵاخ و قایم کردنی
زینگەوەکردن
زیڕەکردن
زەرداو
زووخاو، کێماو، ئاوێکی زەرد لە برینان دێتەدەرێ. (باک.): تەوول، سەفرا، ئاوێکی تاڵ و زەردە لە دەروونی هەندێ کەسەوە دێتە دەرێ پێی دەڵێن سەفرا
زەردای
(هەورا.): زرینچک
زەردایی
زەراهی، زەرایی، زەرکی، زەردێتی، زەردێنەی هێلکە
زەردایی کردن
بە ئاستەم ترووسکە کردنی چاو
زەردباو
زەردباوە
(جا.):زەردنووێن، مەیلەوزەرد، ڕەنگێکە بە زەردی بڕوانی
زەردبوون
زەردسیری
جوورە گیایەکە دڕووی ئێجگار زۆر ووردە
زەردنەیەی هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
زەردوزۆڵ
چتی زەرد وجوان
زەردوسوور
(زەن.):کۆڵکەزێڕینە، گوڵ و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگە. منداڵ:گیو کوشێک-ی لە پاش بە جێ دەمێنێ
زەردووزی