تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەست بەسەرداگرتن
زەوتکردن،داگیرکردنی چتێک.
دەست تێکەڵ کردن
دەست لەگەڵ یەکتری تێکەڵکردن،مەبەس لە پێکەوە نوستنی پیاووئافرەتێکییە.
دەست لێک بەردان
بریتییە لەجووێ بوونەوەی دووکەس لەیەکتری بە ئێگجاری.
دەست پانکردنەوە
بریتییە لەپاڕانەوەوسوواڵکردن.
دەست پێکردن
دەست پێکرن،دانەبەر،هەرێ کردن،تێپەڕبوون، تێوەچوون،پێداکێشان،خۆلەبەرنان،تێوەچوون،داگرتن،مل
دەستجەم(ئەردە.)
تێکڕا،گشتی.
دەستووردان
فەرمان دان بەکارێک.
دەستوورکردن
ڕایی کردنی گرفتی نەخۆش بەهۆی دەستوورەوە.
دەستکردنەوە
دەستەوەکەری،بەرانبەری،دەست وەشاندن لەشەڕا.
دەستگیرکردن
دەستیارسەرکردە
جێگری ئەفسەران.
دەستەکردن
کردنی چت بەدەستە.
دەسجێ(ئەردە.)
دەست بەجێ،دەم ودەست.
دەسماڵ گەردن
(ئەردە): گەردەن بەس
دەسنەخوواردوو
دەست لێ نەدراو، مۆرنەشکاو
دەسنەویەردە
(هەورا.): دەستکورت، نەدیو
دەسهاووردن
پەیداکردن، وەدەست هێنان
دەسپێچ(ئەردە.)
دەسرازە،پەڕۆیەکیشە نانکەرلەکاتی نان پێوەدانێدا لە دەستی دەئاڵێنن.
دەسپەرژ(ئەردە.)
ووچان،دەرەتان،پەڕدژ،دەسڕەس.
دەسپەیداکردن
دەستڕۆیین.