تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرهاوردن
دەرهێنان،زەوی بۆکشت و کاڵ ئامادەکردن،دەرکێشان، هەڵکێشان،کێشانی وێنەونیگارونەخش و ئیتر.
دەرودەشتکردن
هاتوچۆکردنی دەشت و دەر،فیسارە کەس هاتوچۆی دەرودەشت دەکات.
دەرووبانکردن
دەروودەشتکردن.
دەرووردن(کە.)
دەرکردن:لێ زانین،تووانین.
دەرووژوورکردن
هاتوچۆی دەرەوەو ژوورەوە کردن،نەخۆشەکە یا منداڵەکەدەروژوورێ دەکات.
دەروەن(ئەردە.)
دەروەند،دەربەندو دەرە،(ئەردە.) دەربەند،دەراو،دۆڵ.
دەروەنجەڵە(ئەردە.)
دەرکردن
کردنەدەر٬ کرندەر٬ بدەرکرن٬وەدەرنان٬ جەلیاندن٬ دەراندن٬ دەرپەڕاندن٬ دەرکرن٬ تۆراندن٬ دوورخستنەوە٬ دەرخستن٬ لەدستدان٬ لە دەستچوواندن٬ پاسدان٬ قەوراندن٬ دەربازکردنی چتێکی قاچاخ٬ ئاوڵە ٬ سوورێژە٬ سەر لێ -: لێزانین٬ دەرهێنان٬ زانین٬ دەر ووردن. –ی برین: زارکردنەوەی برین. جیا کردنەوەی مووچە خۆر لە کارو بارەکەی وەدەرنان٬ ڕاونان٬ کردنەدەرەوە. سەرلێ دەرکردن٬ تێگەیشتن٬ وێکەوتن
دەرکردە
ئەو نووسراوانەیە کە ژمارەیەکی تایبەتی دنێردرێ بۆ ووڵاتێکی تر یا لە فرمانگەیێکەوە دەنێردرێ بۆ فەرمانگەیەکی تر. ئەو بەروو بوومەیەکە لە ووڵاتێکی تر دەنێردرێ بە بازرگانی
دەرگاکردن
دەرۆم(ئەردە.)
دەزوولەکردن
پەیدابوونی دەزوولە لەچتی لنجەوە پەیدادەبێ،شەربەتەکە یا دۆشاوەکە دەزوولە دەکا واتا خەست بۆتەوە.
دەزیران(ئەردە.)
دەس بۆبردن
دەس بە زاخا بردن
دەس بەردەس(بابا.)
دەسژبڵاو.
دەس تەریقانە(ئەردە.)
دیاری،سەوقات.
دەس لەگەردن
دەس و برددار
دەس و پا گومکردن
دەستە پارچەبوون، دەسەپاچەبوون، سەرلێ شێوان