تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڕکەزەردە
زەڕسیری، دڕوەزەردە، پنجە گیایەکی زلە کە ووشک بوو دەبێتە دڕوێکی زەرد ووشتر دەیخووا، ووشتر خۆرە، بەووشکی و سووتاوی بە ڕۆنی کەرەوە لە ئاورە و لە هەر برینێکی بدرێ چاکی دەکاتەوە
دڵ بردن
بۆ تێکچوونی دڵ بەکار دەبرێ بەهۆی خوواردنی چتێکی نابەدڵەوە وەکوو دەڵێن: هەنگووین یا چێشتەکە دڵی بردم؛ یا دیتنی باغ و گوڵ وگوڵزار و دیمەنانی خۆرسک و جوان دڵ دەباو دەیڕفێنێ
دڵاوخوواردنەوە
دڵنیایی، بڕوایی لە کانگای دڵەوە
دڵاورشێنکردن
دڵبردن
ئیشتیابوون. دڵبەبردن: ئیشتیانەبوون
دڵمردن
مەبەس لە یەکێکە، کە بە تەواوی بە دڵ وازی لە هەموو چتێکی خۆش و جووان و شۆخ و شەنگانی ناو گێتی هێنابێ
دڵمردوو
خۆپارێز، هەریسە، تاییە، دنێ بەردا، کۆلدر، داڕەسە، هەریس، -یی:دڵمراندن، واز لە ئارەزوو و هەوا هەوەس هێنان، پارێزگاری
دڵنەبردن
بێ ئیشتیایی، هەوەسی خوواردنێ و ...نەبوون. ئیشتیا نەهێنان، هەوەسی خوواردنێ و...نەکردن
دڵڕاگیرکردن
پارێزگاری کردنی دڵی یەکێک لە زیزبوون
دڵکەفکردن
دڵهەلچوون
دڵی دەردە
(ئەردە): دڵەدەرد
دۆبردە
بەریش، نەخۆشێکی ماڵاتانە گووانی دێشێ و شیریشی ووشک دەکات
دۆزکردن
(باد.): داواکردن
دیاردی
(ئەردە): کێشک،پاسەوانی،دیدەوانی.ووشەیەکە لە کاتی بەدی کردنی ، کە نێچیروبەدەورەداخولانیەوە ڕاوکەر دەیڵێ، (ئەردە): تەماڵ، دیار، ئاشکرا بوون، دەرکەوتن
دیاردی کردن
بەدی کردنی نێچیر لە کاتی ڕاوێدا
دیارکردن