تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خیشکردن
خۆگیڤ کردن لە ڕقان
خێر کردن
خێردار
بەخێر.-ی: بە خێر هاتن کردن
خێردانەوە
خێزەرەکردن
(موک.): بە زمان و قسە هورووژم بردنە سەر...
خێسکە کردن
خێو کردن
خێوەتکردن
خەبەردار
(هەورا.):بێدار.-ی:بێداری.
خەتەنە کردن
پێستی چوو(جووک)ی کوڕان بڕین.
خەتەنەکەردەی
(هەورا.)خەتەنە کردن.
خەرجکردن
چوواندن،بەختکردن.
خەردار
دووداری ئەستوورە(پردەڵە)یان لەسەرڕایەڵ دەکرێ وبەردی ژێربەرداشیان لەسەر دادەنرێت
خەرداڵ
باڵندەیێکی گەورەی بۆری گۆشت خۆری کێوییە،کەرخۆرە،پەلەوورێکە.
خەردە ل
خەرتەلە، خرتەلە، گۆرمزە، گیایەکی خۆرسکی دەشتییە.گیایەکی خۆڕسکە ، گەڵای وەهی تووری دەچێ وگچکەترە ، گوڵی زە ردی هەیە، دە نکەکانی ویوردو قاوەیین ، تامی توندوتێژە ،دەنکهکانی وی دووای کوتانی لەناو یا لەسرکەیدا دەکەنە هەویرلەگەڵ خوواردنی بۆجووڵاندنی ئیشتیابەکار دەبرێ ، لەپزشکیشدابۆشوشتنی پێی نەخۆشان بەکاردەبرێ.
خەرسکردن
قەبڵاندنی بەری دارە بۆلێ دەرکردنی دەیەک.
خەریک کردن
خووە دی کردن، تێبەردان،یەکێک بە کارێکەوە کردن، یا لە کارێکەوە ئاڵاندن.
خەزانگردن
گەڵاڕزانن، مووڕزاندن.
خەسەیی(ئردە.)
خەفکردن
(ئەردە.):خۆداگرتن،چوونەناوبۆسەوە.