تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوواردن مایی
(باک.): پاشماوە
خوواردنەوە
نۆشان،نۆشینە، ڤەخوواردن،بۆشلەمەنی بەکاردەبرێ وەکوو چا وئاوو و ئیتر،(هەورا.)واردنە، واردەڤە،سەرکێشان:بەسەرداکێشان.ڕەوابینین،پەسندکردن
خوواردوو
کەسێکە نان یا چتیێکی تری خوواردبێ(بۆڕابردوو)
خوواردە
بێئایین، داوێن پیس، زۆرخۆر، کەسێکە زۆر حەز لە خوواردن و خوواردنەوەی بکات
خوواردەس
خوواردەست
کەسێکە لە ژێر فەرمانی ئەم و ئەو دابیت، و چاوی لە دەستی ئەم و ئەو بێ، ژێردەست.-ی:ژێردەستی
خوواردەسی
خوواردەمەنی
خۆراک،(هەورا.) واردەمەنی،چتی خوواردنێ
خووێن بەردەر
کەسێکە بە نەشتەر یا گووێزان و چتی تر خووێنی خەڵکی بەربدات
خووێن کردنە کاسە
مەبەس لە ڕەش کردنی یەکێکە لە لای کەسێکی تر بە جوورێکی زۆر خراپ
خووێنبەردان
خووێنبەردەر
(باد.): ئەو کەسەیە خووێنی یەکێکی تر بەربدات
خووێنکردن
مرۆکوژتن
خووەردار
(ئەردە.): ئاگادار
خووەردەراتن
(فە.): ڕۆژهەڵاتن
خپکردن
کوژتن، بەردێکی بە سەری مارەکە دادا خپی کرد.پرخە کردن
خڕکردن
گردکردن، کۆکردن، تۆپەڵکردنی چتێک وخڕهەڵدانی،خڕکردنەوە، گردەو کردن، گرووزەکردن