تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەبار(باک)
داهێنەر، ئاگادار، ئەندازەگر، ئەندازەناس، ئەندازیار، (زا) پیاوی ژیر کەسەری لە هەموو چتێک دەرچێ
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەردەباری(زا)
ڕێئۆنی، (باک) ئاگاداری، ئەندازەگری، ئەندازەناسی
بەردەباز
بەردێکە لە نێو ئاوێدا سەری لە دەرەوەبێ بەسەریدا باز دەدەن و دەپەڕنەوە، پردەباز، بهۆز
بەردەبیرۆ
بەردێکی زۆر سەختە، شلەمەنییەکی، کە زۆر توند بووبێتەوە وەوی دەچووێنن دۆشاوەکە ئەوەندە خەست بۆتەوە بۆتە بەردەبیرۆ
بەردەبێڵ
مەڕی سێ ساڵانەیە
بەردەتراویلکە
بەردەتووتن
شیشێک تووتنە لە هەموو (کەلارێک) دەردەکرێ بۆ ئاغا لە پاش سێیەکی
بەردەحەلانە
جوورە بەردێکە لە کوێستانێ هەیە
بەردەخاڵدار
بەردێکی خاڵدارە
بەردەخووێ
بەردی خووێ
بەردەداخدار
بەردێکی دیغدێغە
بەردەر
ئازادو ڕزگارکار، بەڕەڵاکار، (باک) ئاشکرا، دیار، پەرت
بەردەرگانە
ئاستانە، بێڵایی، بڵندین، پێشدەرگانە، بەردەرگا. پارەیەکە لە بەردەرگای ماڵی بووک لە زاوا وەردەگیرێ تا دەرگایەکەی لێ بکەنەوە
بەردەزوورگ
بەردەزوورە
(زەن) کەورە زبرە، بەردێکی زبرە چەقۆی پێ تیژ دەکەن، بەردەزوورگ
بەردەس
بەرێکە لە دیوی ژوورەوە بە سەر قۆڵی کەواو سەڵتەدا دەگیرێ. ژێردەست، بندەست، ئامادە، دەست و پێوەند، نۆکەری بەردەستان، پێشکار، بەرچەنگ. چتێکی سووکەڵەیە لەبەر دەستان دادەنرێ بۆ فەرمانی هەمیشەیی._بوون: هاتنە ژێردەست، ئامادەبوون._کردن: هێنانە ژێردەست، ئامادەکردن
بەردەساو