تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گڕخوواردن
گەڕان٬ خولانەوە٬ سووڕانەوە٬ خولدان.
گۆجکردن
ژەک٬ بە منداڵ یا بێچووی تازە بوودان.
گۆردی (شن.)
هێز٬ تین ٬قووڵ٬ (هە.) نیشانەیەکی بزنانە٬ بزنی کوێ شۆڕە.
گیا وەردێنە (بابا.)
گیایەکی گەڵا ووردە ٬ بۆ زگ ئیشە باشە.
گەبری کوردی (موک.)
جوورە گۆرانیەکی کوردییە.
گەردان (باک.)
لەئەندازە پتر کردن٬ ووزەی زیاد.
گەردانە
ملوانکە٬ خەناوکە٬ ملوانە٬ بەرموور.
گەرداو
گێژەو٬ بووران٬ ڕەشە(بار.).
گەردن
گەردەن٬ ئەستۆ.
گەردن بەند
ملوانەی پیاوان٬ لەچک٬ مل پێچ٬ خەناوکەی ژنان.
گەردن گرتن
گەردەن گرتن٬ ئەستۆگرتن.*
گەردنکەش
یا خیبوو.
گەردنکەشی
یاخیبوونی.
گەردنە
گەردن بەند٬ ڕێگای سەر کێوان.
گەردوخول
گەڕان٬ گۆڕانی زەمانە.
گەردولوول
گەردەلوولە٬ ئەو کۆڵەکە تۆزەیە٬ کە (بار.) دەیسووڕێنێ.
گەردوو وەرد (هەو.)
گەردوون
ئاسمان٬ چەرخ٬ فەلەک٬ (باک.) ئارەبانەب گەنم و جۆ کێشانە٬ زەمانە.