تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کامکردن
هەڵامسانی مەڵاشووی ووڵاخی یەکسم لە کاتێکا٬ کە ووڵاخیتر لەبەرچاوی وی ئالیک بخوا هی وی لەبیر کرابێ یا هەر نەبێ بیدەنێ و یان درەنگی بدەنێ
کاوولکردن
کاوولکەردەی
(هەورا.): کاوولکردن٬ ڕووخاندن
کاوڵەکردوو
کوولەکەی بەتاڵ
کاوێژکردن
کاوینه٬ کاوانەوە٬ (باک.):پۆرساندن٬ مەبەس لە ڕەشەووڵاخ و ئاژاڵ و وشترە بە زۆری بەهاران زۆری دەخۆن و بە شەو یەقی دەکەنەوە دووبارە دەیجوونەوە تا بۆیان حەرس بێ
کاوێژکردن
واتەی قۆڕو ناپەسند کردن٬ قسەی قۆڕو ناپەسندکردن
کراسەکردن
بە سابوونێکی بەزی دەڵێن٬ کە بە تەواوی کوڵابێ و بڵقی گەورەگەورە هەلبدات
کرتکردن
(زا.):نیشانەکردنی دار بە لەت کردنی بە مشار
کردار
کردەوە٬ کار٬ حەمات٬ پیشه٬ ڕەوشت٬ کشت و کاڵ٬ کردەوە.
کردن
(هەورا.): کەردەی٬ کردەی٬ (باک.): کرن٬ بە جێ هێنانی کارێک.لێ-(بابا.):لێچوون. ئارەزوو پەسندکردن٬ ئەمن دەکەی: مێردم پێدەکەی؟تێکەوتن.کانگردن٬ کێش هاتن٬ پەرداختن٬ تێکردن.کرن لێکردن
کردنەوە
ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیتره٬ چتی گرێدراو کردنەوە: گرێ هەڵوەشاندن٬ شکاندنی ڕۆژوو.-بڕین:دەرکردن٬ خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بەکلیل٬ ڕزگار کردن و کردنەوەی پیاوێک٬ کە لەژنەکەی بەسترابێ و بتوانێ لەگەڵی دروست ببێ.کارێک دوو سێ بارە کردنەوە٬ چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار٬ دەست بە کارێکی گرنگ کردنەوە٬ جڤات(حفلە)کەی بە ووتارێکی کوردانە بکەوە. شێ کردنەوەی خوری و لۆکەیە بە کوتک و کەوان و ئیتر.ئاوەڵەکردن٬ شکاندن٬ قفل و ئیتر.وازبوون٬ پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤان. شێکردنەوە٬ ڕێگاکردن٬ خاوکردنەوە بۆ هەموو چتێک.تەڕدەستانە کردن٬ پەلەکردن٬ تاڵووکەکردن. دروستکردن.سازکردنەوە
کردنەیەک
کردوو
کردووکێش٬ خاکەنازێکە دەم پان دوو ددانە ئاڵقەی پێوەیە پەتێک لە ئاڵقەکان دەخرێ زەلامێ ڕای دەکێشێ بۆ هەڵکەندن و قووڵکردنی دێراو و چتی تر
کردووکێش
ئاسنێکی دەم پانی کلک درێژە بە دوو کەسان دێراوی پێ هەڵدەدرێتەوە٬ کردوو٬ کەرەک
کردوکۆش
تەقەلا٬ هەوڵ بۆ ژیان
کردگار
خودا٬ یەزدان٬ ئاهوراموزدا
کردە
کردەوە٬ پیشه٬ کار.-پەشیمان به٬ نەکردە پەشیمان مەبە
کردەوە
کار٬ کر٬ ئەو کارەیە مرۆڤ بیکاتکردار
کردەپەشیمان
کەسێکە لە کردەوەیەکی خۆی پەشیمان بووبێتەوە