تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاردک
(کە.): کاردوو٬ گیایەکی بەهارییە
کاردۆخی
نێوی هۆزێکی کوردە
کاردۆست
کارپێخۆش
کاردۆژە
(ئەردە.): کاردەوەژە
کاردۆک
نێوێکی کۆنی کوردە
کاردی
(جا.): کاردوو٬ هاز٬ (دەر.): کاردک٬ (باد.): کاری٬ جوورە گیایەکی تیژە بە سماقی خۆشدەکرێ جا بە چەند جوورێک لێدەنرێ. – چەند جوورە. – ڕیخنە دەخورێ و بۆ ڕەوانی باشە.- ڕیشۆڵە دەخورێ و بۆ ڕەوانی باشە. –شاخی٬ پرچنە. هەمویان دەخورێن٬ بەڵانڕیخنە لەوانی تر خۆشترە
کاردیەڕیخنە
جوورێکە لە چەشنەکانی کاردووان دەخورێ و بۆ ڕەوانیش باشە.
کاردە
پیواز یا کەوەر و ئیتره٬ کە لە بنی پاری شین بێتەوە٬ (هەورا.): کارتە
کاردەوەزە
(هەورا.): کاردەوەژە
کاردەوەژە
(هەورا.): کاکڵی گووێزی فەریکه٬ هەڵکۆڵینی چت بە چەقۆ٬ مەبەس لە مل و مووش و زۆر خواردن لە چتێک٬ ئەمەندە-مەکە لەم خواردنە
کاردەپەل
(ئەردە.): تەڕنەئەبابیلە
کاردەپەلە
تەڕنەئەبابیلە باڵندەیێکە. زبر بوونی لەش لە سەرمان.
کاروانەکردن
زۆر هام و شۆی شووێنێکی کردن
کارپێ سپاردن
کارپێ سپێردراو
کەسێکە کارێکی پێسپێردرابێ
کارکردن
جێگربوونی قسەیەک لە دڵا٬ قسەی پیاوی چاک و ڕاست کاردەکا.دەرمان یا خواردنێک لەلەشی بە چاکی کاردەکات و ڕەوان دەبێ . فەرمانکردن٬ ئیشکردن
کارکردە
کارکەردە٬ کەسێکە لە پیشەیەکدا شارەزابێ و ڕاهاتبێ.
کارکەردە
کاسکردن
تاساندن٬ ووڕکردن
کاسەگەردانێ
کاسەگەرانن٬ جلانە