تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەرداخ
دەواری هاوینانە. کەپری نێو بێستان و باخ و باخچانە
چەرداوڕوو
چەتاوەڕوو ناوی تیرەیێکی کوردە لە نێوانی سنەو هەمەدانێدا
چەردە(بابا)
شکارتە. تاڵە ڕەنگێکە بە ڕەشی بنوێنی
چەرس(ئەردە)
چەبەنگ، گیایەکە وەکوو تریاک دەکێشرێ
چەرمقین(ئەردە)
چرچ و لۆچی کاڵاو چتی تر
چەرمگی(ئەردە)
چەرمگەربوون(ئەردە)
چەرمینە(ئەردە)
چەرمین، چتێکە لە چەرم دروستکرابێ
چەرمەڵانە(ئەردە)
سپیکەڵە، سپیپات
چەریک(ئەردە)
خێلەسات
چەسپیان(ئەردە)
چەشکەکردن
چەشکردن، فێرکردنی گیاندار بە دەرخووارددانی چەشە. چەشتنی خوواردنەمەنی
چەشەخۆرەکردن
دانە خۆرەو چێرکردن
چەشەکردن
چەفتیاگ(ئەردە)
چتی چەماوەوە، لار، گیڕیاگ
چەفتەلی(ئەردە)
باڵاپۆشێکی ئافرەتانە، وەک چەفتەی بە سوورمە چنراوە
چەفتەو شڕە(ئەردە)
چەوتەو چیلە، تەماشا، ووردبینی، سەرنج
چەق(ئەردە)
ڕەگی سپی. پەی، بن، بێخ، ڕیشە. (هەورا) لەڕ، لاواز، (گۆشت)، ئاژاڵ یا ماڵاتی لەڕو لاواز. لاگڕنی گڕنیەکەی جگییە، قێزە. کەسێکە گیربێ لە کڕین و فرۆشتنێدا، چەقەسوو، سەخت. (هەورا) چەقە، چەقاڵتە. (موک): جەرگە، نێوەڕاست، ڕێباز، دارا لەسەر_ی ڕێگایە ڕاوەستاوە: واتە لە سەر نێوەڕاستی ڕێگایەدا ڕاوەستاوە
چەقانە(ئەردە)
چەقاڵتە(ئەردە)
پیر، لە کارکەوتوو، داکەوتوو. چتێکە لە نێوانی گۆشت و بەزیدا لە پێست نزیکترەو بەکاری خوواردن نایەت. (هەورا) چەق، چەقە، چەک، یا ئاژاڵ و ئیتر