تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چورکردن(ئەردە)
دەست لێگیر کردن، دەست لێبەند کردن، ڕنەکردن
چووار ئایینە(ئەردە)
چووار ئاوێنە
چووار قەمچ(ئەردە)
کەسێکە ، کە مووی ڕیش و سمێڵ و برۆو برژانگی کرابێ
چووار قەمچکردن
تراشینی مووی ڕیش و سمێڵ و برۆو برژانگ
چووار مێردەکی
چووار مێزەکی، چووار مەشقی، چار تیکانی، چارمێرکی، جوورە دانیشتنێکە
چوواردارە
دارتەرم، تابووت. (ڕۆژ) خانووێکە لە سەر چووار کۆڵەکان ڕاوەستابێ
چوواردانگ
چوواربەش لە شەش بەشان. برنجێکی کوتراوی ووردەیە لە ناوەندی پڵاوی و خاکەرە
چوواردانگی
چوواردیوار
خانووبەرەی تەواو بەسوورو پشتەوە
چوواردە(هەورا)
چاردە، (2) جاران (7) دەکاتە چاردە
چوواردەخانەی ڕەمل
چاردەخانە لەسەر قاقەز دەکێشرێ ڕەمڵی پێدەگیرێتەوە
چوواردەرێیان
شووێنێکە زۆری ڕێگا لێ ببیتەوە
چوواردەستەکی
هەڵگرتنی چتێکی بە چوواردەستان
چوواردەم
چتێکە بەندیواری بە ژمارە چوواردە دابێ
چوواردەمین
چتێکە لە پایەی چاردەمیندا بێ
چوواردەهەم
چوواردەهەمین
چوواردەورە
هاویردۆر، دۆرمادۆر، چووارمیدۆر، چاردەور، چووارکەنار، چارکەنار
چووارهەنگۆڵ(ئەردە)
چووارپاچکە(ئەردە)