تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵپەساردن
پەساردن٬ هلپەساردتن٬ چتێکە بەدیوار یا جێگایەکی بڵندەوە.
هەڵژاردن
لێبژاردن٬ لێگرتن٬ ووژاندن٬ لێبژارتن٬ لێژماردن٬ بژاردن٬ هەڵژماردن.
هەڵکردن
هلماشتن٬ هلمشتن٬ هەڵماشتن٬ داچناندن٬ هەڵماڵین٬ هەڵدانەوە٬ هەڵوێزین٬ هەفتم٬ هدان٬ لوول دانەوە٬ هەڵوەزنین٬ داگیرساندن٬ هەڵگیرساندن٬ پێکردن٬ داگیرساندن٬ (سور.) ڤێخستن٬ (هەوار.) گرساندن٬ شەولقاندن. سرەوتن٬ ئارام گرتن٬ باربردن: لەگەڵ هەڵگرتن٬ قۆڵ_٬ دەلینگ_٬ _ باوبۆران.
واردار
(دەر.): کووچ کووچ٬ سەگی لە دوورەوە پێ بانگ دەکرێ. (هەورا.): خواردنەوە
واردن
(ڕۆژ.): خوواردن
واردنەوە
واردۆزی
(باک.): کەسێکە لە جێگا هەوارێ بگەڕێ
واردیەڤە
(هەورا.باک.): خوواردنەوە
واردەمەنی
(هەورا.): خوواردەمەنی٬ خۆراک
واردەی
(هەورا.): خوواردن٬ خوواردنەوە٬ (بووەرە٬ وەرە:بخۆ)
واردەیۆ
(هەورا.): خوواردنەوە. (فە.): نۆشکردن
وازهاوردن
دەست بەردان٬ وازهێنان
وردبوون
گەلفچین٬ گەلفین
وردبوونەوە
بە وردی تێڕوانین٬ سەرنج دان
وردبین
خوردەبین٬ میکرۆسکۆب٬ سەرنج دەر
وردکردن
گەلفچاندن٬ گەرمشاندن٬ گەلفاندن٬ هراندن
وردیلە
گچکۆکە٬ چکۆڵە
وردە
(باک.): خورده٬ چکۆڵە٬ هوردە. –ی قەندی: خاکه٬ گچکە
وردەبەرد
شرک٬ شووژک٬ کیلتە
وردەناس