تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەفتۆر (ئەرده.)
شەق بردن
تەقین، تەقبردن. قەڵشین، قەڵشان. درزێکی گەورە تێبوون. هەڵپچڕان، درزبردنیر چت.
شەق و شەق (ئەرده.)
شەڕەشەق، شەڕەشەق، شەقشەقێن، شەقشەقان، شەقواشەق.
شەق واشەق (ئەرده.)
شەقارشەقارکردن
قەڵشاندنی پێستی ئەندامی مرۆڤان و ئیتر.
شەقاشەق (ئەرده.)
شەقشەقە. شەقای شەق. ئەملا و ئەولا.بەهەموولایەکیدا غاردان.
شەقاقلووس (ئەرده.)
شەقشەقۆک (گەردی باک.)
گەپڵە، گیایەکە.
شەقکردن
لەتکردن و قەڵشتنەوەی هەندێ چت.
شەقڵکردن
نەقش و مۆر کردنی خەرمانیه. شەقڵ. مۆر.
شەقەکردن
لە تکردنی تاکه چتێک یا زۆر بڕەدار و ئیتر بە هۆی شەقەوە.
شەقەگل (ئەردە.)
گل کردنی چاو. چاو ئێشه.
شەل و مار (ئەرده.)
شەلان (ئەردە.)
شەلانشەلان (ئەرده.)
شەلایی ئەرده.)
جووره سەروپێچێکه ژنان لەسەری خۆیانی دەبەستن وەک هەوری وایه.
شەلماو (ئەرده.)
شێلماو، شەلماب.
شەلیل (ئەرده.)
جووره خۆخێکه توکی پێوەنییه.
شەلەماو (ئەرده.)