تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆک کردن
قورمیش کردنی کاتژمێر٬ پۆشتەکردن٬ سازکردن
کۆکردن
کۆکردنەوە.سڵەمێنەوە
کۆڵنجکردن
ئازار پەڕینە ناو شان و مل بە هۆی سەرماوە
کۆڵکردن
کولکردن٬ کردنە کۆلی چت
کیسکردن
سەرهەڵدانی کیسە لەژێر دداناندا٬ برێتییە لە پیشخوواردنەوەی کەسێکییە لەڕقان.
کیفکردن
هەڵکفانی چت.
کێرووشکەکردن
بڕوانە: کەروێشکەکردن.
کێشانەکردن
کێشکردن
ڕاکێشانی چت.
کێمکردن
پەیدابوونی کێم لەبرین.
کەرتکردن
کەروێشکەخەوکردن
سەری لکی داروگژوگیا و دەغڵی شین٬ کەبەدەم باوە وەکوو شەپۆلی ئاوی دەهەژێ و دێت و دەچێ
کەروێشکەکردن
هەژانی سەری سەوزایی هەراشه٬ کە پیاو وەبزانێ لە دوورەوە ٬ کەئەو سەوزاییە دەڕوات و شەپۆل لێدەدا
کەفکردن
پەیدابوونی کەف لە چتێکەوە
کەللەکردن
سەرەوخوواربوون٬ سەرەوژێربوون
کەلکردن
پەل کردنی چت٬ گووێچکە کەلکردن٬ گووێ بڕین
کەلەلاکردن
بریندار کردنی جەستەی گیاندار بە زامی زل
کەلەوەڕەشکردن
ڕەشکردن:مەبەس لە دزی لێکردنە
کەلەپارچەکردن
مەبەس لە شەق و پەق کردنی گیاندارە
کەمکردن
هندک کرن٬ کورت هێنانی چت٬ نزم بوون٬ هاتنە خووارەوە٬ پەچکاندن٬ لاوازبوون