تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاکردن
(موک.): بەزین، خاردان، غاردان، لینگدان، هەڵاتن، هەڕاکردن، ڕەمین، دەرچوون، فڕەکردن، خۆهەڵخستنی بەرگی شۆراو و دەغلی تەڕ، - ی با: هەڵکردنی بایه. ڕێگرتن، ڕێ بڕین ، ملی ڕێگاگرتن
ڕایەڵکردن
هەوداکردنە ڕایەڵ. داری دارەڕایه بەسەر دیواراندا ڕایەڵکردن
ڕنەک کردن
بەرنەکی پشتی چارهوێی پێخاوێن دەکرێتەوەوئەوساشاڵوقە شاودهکرێ
ڕژد کردن
(ئەردە): باڵا کردن،بەرز بوونە وە،هەڵچوون
ڕکدابردن
ڕقهە ستان،ڕقگرتن.
ڕۆژبەسەربردن
مەبەسلە پشوودرێژی و ئارامی و بەڕێ چوونێکە هەر چۆنێکی هەڵبسووڕێ.
ڕەت بردن
ڕەتکردن
تێپەڕاندنی چتێک لە شووێنێکیدا
ڕەدوکردن
گەڕاندنەوە، ناردنەوە، وەرنەگرتن
ڕەدکردن
ڕەتکردن:تێپەڕاندن
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه
ڕەشکەو پێشکه کردن
بڕوانه: ڕەشکه و پێشکه
ڕەمکردن
سڵ کردن، سڵەمینەوه
ڕەمڵکردن
فاڵچێتی کردن. ڕەشکەوپێشکەی چاوکردن
ڕەنێوهاووردن
ڕەهێڵ کردن
لنگەو قووچ خستن
ڕەوانکردن
تێکوشان بۆ زانین و ساخ کردنەوەی وانەو دەور زانینی چت به هۆی زۆر پێدا چوونەوه. ناردن، ڕەوانەکردن. ڕگچوواندن
ڕەوانەکردن
هەناردن، ناردن، وەڕێخستن، بەڕێکردن، بەڕێکردنی میوانێک، تەک کەفتن، لەتەکاڕۆیین
ڕەوکردن
ڕەوین، هەڵاتن و به جێهێشتنی جێگایەک له ترسان یا لەبەر درم و ڕەشەڕشانەوه و ئیتر