تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێ بردن
تێڕاکردن٬ تێڕۆکردن
لێ بوردن
بەخشین٬ چاوپۆشی٬ خۆکردنە قوربانی٬ وازلێ هێنان
لێ بەش کردن
بەسەردا بەشکردن
لێ دەرکردن
تەرح(ژمارە)
لێ پیس کردن
نەخۆشییەک ٬ کە تەشنە بکات و چاک نەبێتەوە.
لێ کردن
بارکردن٬ بێ بەش کردن٬ عاجز کردن٬ دەغڵ لە ئاش کردن٬ هاڕین٬ لە ئاو کردن:نەهێشتنی ئاو بخواتەوە. وێچوون٬ پێچوون
لێک پترکردن
مزایەدە. زیادکردنی نرخ
لێک کردن
لەیەکتری جودا و زیزکردن٬ دوو خۆشەویست لێک جووێ کردنەوە٬ بێ بەش کردن٬ بەری کردن٬ وێک چوون
لێک کردن
لەیەک کردن.(بابا.):وێکچوون
لەخۆبوردن
لەناوبردن
لەنێوبردن
کوشتن٬ تووشی ڕووشەو گێچەڵان کردن٬ تەفروتوانا کردن٬ نەبوود کردن٬ لەناوبردن٬ توون بە توون بردن ٬ (باک.): ئەجکاندن٬ بردنە نەبوون٬ تووناو توون بردن٬ تێ چواندن
لەڕێگەدەربردن
لەگۆبردن
لەسەرمان:لەگۆچوون
مردن
گیاندان٬ تێداچوون٬ لە نێو چوون٬ نەبوون٬ دەبەرمردن: بە قوربان بوون٬ پێڕاهاتن٬ پێڕاهێنان٬ سلاربوونەوە٬ بەلاداهاتن٬ بەلاچێ بوون٬ تووناو توون چوون٬ توون بەتوون چوون٬ ڕییپ بردنەوە
مووکردن
تیژیی
مێژەکردن
(ڕەوا.): مژتن٬ مژین(بۆمنداڵ)
مەرۆکردن
(ڕەوا.): کۆکردنەەوە
ناردن
هەناردن٬ شاندن٬ شەهاندن٬ (لو.): کیانەی٬ ڕەوانە کردن٬ وەڕێخستن٬ (ژاوە.هەورا.): کیاستەی٬ هنارتن٬ (ژاوە.): کیاسەی گیلان٬ (فە.لو.کەل.): کل کردن. (کەل.زەن.): کیاندن٬ بەڕێ کردن٬ ڕێ کردن
ناوچەی هەڵبژاردن
ناوچەیەک هەڵبژاردنی تێدابکرێ