تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەستکردن
بەرێژنە بارینی باران.
شەستە کردن
گۆلگۆلکردنی زەوی بۆ (وونار) بۆ ناژتنی تووتن.
شەشکردن (ئەردە.)
شەق بردن
تەقین، تەقبردن. قەڵشین، قەڵشان. درزێکی گەورە تێبوون. هەڵپچڕان، درزبردنیر چت.
شەقارشەقارکردن
قەڵشاندنی پێستی ئەندامی مرۆڤان و ئیتر.
شەقکردن
لەتکردن و قەڵشتنەوەی هەندێ چت.
شەقڵکردن
نەقش و مۆر کردنی خەرمانیه. شەقڵ. مۆر.
شەقەکردن
لە تکردنی تاکه چتێک یا زۆر بڕەدار و ئیتر بە هۆی شەقەوە.
شەمڕەشکردن
ڕەشکردنی مێو لەبەر تازیه.
شەن و کەوکردن
لێکدانەوە، لێکۆڵینەوە. حەشرکردن و بە کەو گیرداربێژاتن.
شەنکردن
بە باکردنی خەرمانی کوترا بە شەن بۆ سوورکردنی.
شەنەباکردن
دەغڵ و دان بەهۆی شەنەوە بەبا کردن.
شەنەکردن
شەڕ بەرپاکردن
شەڕ هەڵاییساندن.
شەڕکردن
شەڕەڤانی، شەڕەوانی. لهەڤکەتن. بەرزاندن، (باک.) پەرەچەنگێ کرن.
عارەق کردن
عەرەق کردن
ئارەقەکردن.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.