تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمەکردن
پەنجەرەی نێوانی تەپە و کەلڵەی ئارەقچنان بەزنجیرە کردن
دەنگ لێکردن
دەنگ کردن، یا دەرکردنی چتێک
دەورەکردن
خولخوواردن، چەرخ خوواردن
دەڵەکردن
کەنەفتکردن
رابەری کردن
زراوبردن
تۆقاندن، دلهاندن، زەهلەبردن
زریکەکردن
زک کردن
ئاووسبوونی مێیینە و زانی
زگ کردن
ئاووس بوون،زاوزۆکردن
زڵفنجکردن
لە ڕووی سووکیەوە دەگوترێ بە یەکێک لە جیاتی قوزەڵقورت
زۆرلێکردن
ناچارکردن، بێدادی لەگەڵ کردن، پێنانە ڕێسی ملی کەسێکی بۆ کردنی فەرمانێک یا گوتنی چتێک بە زۆر
زیانکردن
تێشکان،دۆڕاندن،دانان،تێکەوتن،نهووم،تێداچوون، چزەکردن،زیاندان،ماڵات لە کشت و کاڵی ئەم و ئەو کردن
زیتەوکردن
زیتکردنەوە،براق بوون
زیندەبەگۆڕکردن
گیانلەبەرێکی بە زیندوویی خستنە ناو چاڵەوە و سەر داپۆشینی بە خۆڵ یا ناژتنی
زینکردن
زین خستنە سەر پشتی ووڵاخ و قایم کردنی
زینگەوەکردن
زیڕەکردن