تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیمارخانە
نەخۆشگە، خەستەخانە
تێرخوواردن
تێربوون لە خوواردنی خۆراک یا میوەو تەڕەکاری و ئیتر
تێرخووێ
چێشت و چتێکی ترە، کە خووێی تەواوێک تێکرابێ
تەرخان
سەرپشک، ئازاد، ترخان، ناڤبڕ، نێڤچی. ترخێنە._کردن: کردنە تایبەتی، دیاریکردن، هەڵبژاردن، ئازادکردن. قەدەغە کردنی چتێک بۆ کارێک یا بۆ شووێنێک. شووێنێکە تەرخانکرابێ بۆ مەبەستێ، ئەم زەوییە تەرخانکراوە بۆ مەرەزە دانران، وازلێهێنران
تەرخانی
تیرەیەکە لە هۆزی جاف
تەرختە(ئەردە)
بڕبڕەی پشت
تەرخوون
گیایەکە لە نێو ماست و دۆکوڵیو و تۆراخی دەکرێت گەڵای باریکە تامی خۆش و توندە بە گۆشتیشەوە دەخورێ
تەرخێنە(ڕۆژ)
جگەرخووێن
جەرخەتوو(باد)
جەرخەتوون(باد)
جەگەرخوون
یا جیگەر خووێن ناوی هەستیارێکی کوردی بەرزی کوردستانی باکوورە ئێستا ئەگەر مابێ لە شامێ دادەنیشێ و زۆر دۆستی منە. واتای جیگەر خووێن بە بیرو ڕای وی ئاوایە: (لێرەدا مەبەس لە جیگەر دڵە) نەک جەرگە؛ دڵبەخووێن، دڵبریندار، لە دیوانی من ژمارەی (1) تەماشاکەن و لە دیوانی سەیدانی خانی ئەو ناوەم وەرگرتووە: مەمی جیگەرخوون واتە دڵبریندارو دڵپڕ لە خووێن
حوشترخووارە:
جوورە گیایەکی گەرمێنێیە دڕکاوییە ووشتر دەیخووا.
حوشترخۆرە :
حوشتر خووارە، جوورە گیایەکی دڕکاوییە ووشتر دەیخووا لەنێو چووارچێوەی داریشی دەگرن بەپێش پەنجەرانیەوەی هەڵدەواسن هاوینان ئاوی پێدادەکەن بۆ فێنکی.
خارخار
چتی لەت لەت وبریندار.
خارخارێن
خرخال
خرخر
(باک.):خڕەخڕی کەپۆیە یا گەروو لە کاتی نوستنێدا، پرخەپرخ
خرخڕە
(ئەردە.):خرتک، قڕقڕە، غەرغەرە. بەرخەبەبە. پێچکەی عەرەبانە و ئوتۆموبیلییە، خڕخاڵ، زڕزڕە
خێرخوواز
کەسێکە هەمیشە حەز لە چاکە و خێرێ بکات.-ی: خێرخووایی، چاکە کاری