تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاسی پۆرت
قاقەز یا پەڕاوێکی میرییە مرۆ بەهۆی وییەوە دەتووانی بە هەموو سنوورێکیدا تێ پەڕێ، ووشەیێکی فرەنسییە: پاس: تێپەڕینە، پۆرت: دەرگا، سنوور
پرت
(ڕەوا) نەخت، تۆز، چک، پیچ._ێک: نەختێک. ووردە تووکی باڵندانە، پەڕی باڵندانە، گەندە تووک. (باک) دەنگی فڕەی باڵی باڵندانە؛ چووک گۆ پرت و فڕیا: چۆلەکەی پرتەی کردو فڕی. (باک) تڕ. (باک) قەڵەو
پرت پرتە(هەو)
پرسچۆرت(باک)
پوورت(زاخ.، دهۆ)
تووکی سەرو ئیترە. (باک) یاڵ
پۆرت(باک)
(باک) پۆر. موو، تووک، ووردەتووک. پێهەڵکوتنێکی لە سنوور پتر
پەرت
پەخش، بڵاو، پەڕش، پەرێشان. ئاشکرابوون._بوون: پەخش بوون، ئاشکرابوون._کردن: بڵاوکردن، ئاشکراکردن. فڕێدان. هەڵە، چەوت، نادروست، ناڕێک
پەرت بەستن
پەرت سێنی
کڕینی بێ جێ، وێڵ خەڕی
پەرت و بڵاو
پەخش و بڵاو، داخان._کردن: داغانکردن
پەرت و پەڵا(ئەردە)
چتی هیچ و پووچی بڵاوبووەوەی ناوماڵ، هیچ و پووچ
پەرت وێژی
وێڵ وێژی، ئاخۆتنی بێ جێ
پەساپۆرت
ودمنایەکە وەردەگیرێ لە دەوڵەت بۆ ئەوەی بە ئازادی هاتووچۆی ووڵاتانی بێگانان بکرێ
چرت
چۆرتی حیسابی. (باک) دەنگی لەوەڕیننێیە. وەنەوزە، خەوەنووچکە. (باک) هەڵبەز._کردن: هەڵبەزین، هەڵبەزینەوە، (باک) وورد._کردن: ووردکردن. لەگەچوون، لەجێ چوونی خرتکە، جومگە
چرتەچرت
سرتەسرت، چرکەچرک. چکەچکی کەژمێری، چرکەچرک
چورت
خانووچکە، چۆرتی ئەژماردنێ. (ئەردە) چۆرت، وەنەوزەکوتێ
چووارخرت
بزن و مەڕی چووار ساڵانەیە. (ئەردە) مرۆی تێکسرماوو قەڵەوە
چۆرت
شڵەژاو، شێواو._پارەبوون: تێکچوون، شێوان، شڵەژان، (باک) گۆپکەو گۆی سەرمەمکانە، سەخت، دژوار. (ئەردە) پینەکە، وەنەوز، چورت، خەوەنوچکە، چووارچێوەیەکە چەن تەلێکی تێدا ڕایەڵ و هەڵکێشرابێ و چەند گرمووکە دارێکی تێدایە ئەژماری پێدەکرێ، چورتکە