تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قزەڵقورت
قورت
(باک.): قوم.-ێک ئاڤ:قومێک ئاو
قوززەڵقورت
دەردێکە وەکو سندان لە گیاندار و کاڵەک و شووتی و ترێزووی دەدا ٬ بۆ جنێویش بە کار دەبرێ . قزه٬ قزەڵقورت٬ زڵفنج٬ ژەقنەمووت٬ زڵفنجاو٬ ژەقنە٬ کندرووس٬ زەبرەبەند٬ ڕەنگە تامی گووژاڵک یا چتێکی تاڵتر بێ. بۆ جنێو بە کار دەبرێ٬ نەخۆشیێکی ناسراوە
قوزولقورت
قوزەلقورت
قوزەڵقۆرت
قوززەلقورت
قوورت
قۆرت
تەگەرە٬ کۆسپه٬ کڵۆڵی٬ دڵۆ٬ ئەگەر٬ پەڵپ٬ نەگبەتی ٬ تەنگانە٬ تەنگی٬ ئاسیو٬ تەوەرە٬ گرێ٬ - تێخستن: تەگەرە تێخستن٬ کەند ٬قووڵکە٬ چاڵ٬ کەنداڵ٬ (ئەردە.): قوم٬ چۆڕ
قۆرت
چەوتی و گێڕی لە هەموو چتێکیدا. چاڵ٬ چەپاڵەی ڕۆژگار
قۆرتەقۆرت
قەرت
(کە.):سەر٬ پیر. –بوون:(باک.): سەربوون٬ پیربوون
لەپۆرت
(هەورا.): نانی هەنجیری
مرتەمرت
پرتەپرتی ژنان
مل کورت
مۆرت
(کە.): داری مرتک
هارت هورت
هۆرت
سەیر٬ سەمەرە٬ دروستکراوێکی سەیر.
هۆرتەهۆرت(کە.٬ ڕۆژ.)
لۆقەلۆق.(ڕاکردنی ناقۆڵاو ناڕێک). هۆڵتەهۆڵت.
ورتەورت
دەمەکوتێ٬ بۆڵەبۆڵ
وێرت
(باک.): وەرەت٬ (ئەردە.): جێ نشین٬ جێگر٬ منداڵ
وەرت
(باک.): جێنشین٬ جێگر٬ جێ نیش. –ی: هۆزێکە