تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زووکوورت
زووگورت
(باک.): مەحکەم، قاییم.-ی: ڕەبەنی، قایمی، ڕەش و ڕووتی. ڕەش و ڕووت
سرت
دۆڵ٬ دەرەی نێوانی دووکێوان.(هەورا.)دڕوو٬دڕک._ە: پسەپس ٬ چرتە٬ فسکە٬ (هەو.) چپە ٬چرپە٬ چفە ٬ (هەورا.بابا)سرکە٬ سریوە٬ پچە٬ سرپە._ کردن: چرپاندن٬ چپاندن.
سرتە سرت
چفە چف٬ پسەپس ٬فسەفس٬ چپە چپ٬ فسکەفسکە٬ سرکەسرک٬(بابا.)چرپە ٬(ڕۆژ.)پچەپچ٬ چرتەچرت٬ (هەو.) چپەچپ._ کردن : پسکەپسکردن٬پسپساندن٬ بەنهێنی یەکیر دوواندن.
سلۆرت(کە.)
بێ کارە ٬ دەست بەتاڵ . بێ دەمار٬ حیز٬ خاو.
سوورت
شێوە، وێنە،درووشم.
سکورت
ﺌەستۆ
سەرت
پتەو٬ قایم
سەروپۆرت(ئەردە)
سەرپوورت
(باک.):بزنێکە تووکی تێکچڕژاو و ڕەق و سەخت و بۆرو تاریک بێ.
سەرپۆرت
(ئەردە):سەرپۆت٬ سەرسەری.
شرت (باک.)
بادامی تاڵ. بڕوانه: شرتک.
شەرت
پەیمان، بەن و بە سوباتی. مەرج، گرێو، فتور.
فرت
باز٬ -دان: بازدان٬ قەڵەمبازدان. بۆڵە٬ بۆڵەبۆڵ٬ فڵه٬ جووڵه٬ بزۆزی
فرت و هۆڕ
فرتەفرتی زۆر
فرتفرت
(باک.): فرتەفرت٬ بۆڵەبۆڵ٬ قرتەقرت
فرتەفرت
بۆڵەبۆڵ٬ قرتەقرت٬ پرتەپرت٬ تەپەتەپە
فۆرت
(باک.): نازین٬پەسنی دەرەو٬بەدرۆهەڵنان
قرت
مەردومی جڵفن٬ هەرزە. زیندەوارێکی زۆر ووردە و بە هەموو چتێکی زۆر ووردیش دەڵێن
قرت وهۆڕ
قرتەقرتی زۆر