تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرتمژە
(کە.):قرتماغی برینان
قرتووقایم
مەحکەم٬ پاوەجێ٬ پایەدار٬ قایم
قرتووم
(ڕەوا.):گەروو
قرتک
بۆدڕن٬ بۆنێکی ناخۆشە
قرتکردن
بڕینی چت بە خشتی وەکو مووی ئەگریجە و کاکۆڵ٬ قرتاندن٬ قرخ کردنی موو
قرتکە
(ئەردە.): پارچەیەکی گچکەیە لە چتی قرتاو٬ پچڕکە٬ نەختێ٬ کەمێ٬ تۆزێ
قرتی
قرت٬ جڵف٬ بڵح
قرتیان
قرتان٬ پچڕان٬ پچڕیان
قرتێن
ئەویە کە چتی دەقرتێنی وەکوو مرۆ کە تۆوی دەقرتێنی٬ وەکو مقەست و گزو ئیتر کە چتی لەت دەکەن
قرتێنکە
قرتێنە٬ ئاوە خۆرەی مریشک و کەڵەباب کە لە کاتی سەر بڕینیاندا چەقۆی پێدا دەهێنرێ
قرتێنە
(کۆ.):قرمۆچکە٬ قرقرۆشکە٬ قرتێنکە٬ دوگمەی کیسەی پووڵ و فیشەکدانانە بۆ کراس و چتی دیش بەکاردەبرێ ٬ کە دادەخرێ قرتەی لێ دێ٬ چتێکی ڕەقی تەنکە لە ڕەگی ووشک کراوەوە یا ئێسک کە قەڵەمی قامیشی لەسەر ڕێک دەکرێ
قرتە
دەنگی پساندنی دەزوو و چتی تر. پرته٬ هەرا٬ کێشه٬ شکاندنی تۆو دانەی تر بە ددان. جوورە دەنگێکە وەک دەنگی داخستنی قرتێنە. –ی مریشکی: جقەجق٬ (ڕۆژ.):درقەدرق٬ دەنگی مریشکی بەکڕە(کورکە)بۆ بانگ کردنی جووجەڵە بۆ چت خوواردن. –قرت: هەراهەرا٬ پرتەپرت٬ کێشەکێش٬ شوولک٬ قرتەی یەک لەدووای یەکتری٬ شۆڤک٬ قرتەی مریشک
قرتەقرتە
(ئەردە.): کرکرۆچکە٬ (ئەردە.): خوڕووچ خوڕووچ٬ خرمۆچک٬ خرمۆڵتە٬ (ئەردە.): خرووچک٬ کرۆچک
قرتەلێ بڕین
لە نێو بردنی چتێک٬ ئەسپەکە قرتەی لە ئالیکەکەی بڕی
قرتەکردن
قرقرتۆک
(خۆ.):قڕقڕۆچکە٬ قرقرته٬ بۆڕی پشوو٬ کڕکڕاگە
قسە وەرگرتن
لە گووێ گرتنی قسە ی کەسێکی
قنگرتن
مەبەس لەمنداڵێ کە بۆ یەکەم جار لەسەر قوون دانیشتێ