تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سابربەگی
(هەو.):جوورێکە لە سێ بابەتەکانی گەنمی قەندەهاری
ستاربوون
نوستن.دامەزران٬ حاوانەوە٬ زۆرتر بۆ کەسێکی بزۆروبیشەرم بەکاردەبرێ.
سربێنک(باد.)
(باک.)سربینۆک٬ قەراخی نوشتاوەوەی جل وبەرگ و ﺌێتر.
سلاربوونەوە
کەوتن٬ منداربوون٬ مردن ٬ پێڕاهاتن٬ بەلاداهاتن٬ تلۆر بوونەوە.
سورباش
سوواربوون
سوواربیەی.
سوواربیە(هەورا)
سوورباو
چتێکە ڕەنگی سوورکرابێ.
سووربلەتی
گۆیژەسوورە.
سووربنە
گیایەکە بەهاری وکووێستانییە دەکرێتەناو دۆ کوڵیوەوە.
سووربوونەوە
سوورهەڵگەڕانی مەردوم لەکاتی تەریقی یا تووڕەبوونێدا سوورهەڵگەڕانی، ئاسن لەکوورەدا یا گۆشت و چتیتر لەڕۆنی داخدا.
سووربۆرە
سوورێکە تێکهڵاوی سپی بێ، بۆووڵاخانە، سوورکەوە.
سووربۆز
سوورێکە بەبۆزی بنووێنێ.
سووربۆز
سوورێکە بەبۆزی بنوێنێ.
سووربی
جوورەدارەبییەکی سوورە.
سووربەسوور
ووتەیێکە، ووتنی چتێک بەبێ پەردە بە یهکێک نیشاندەدات- دوواندم.
سووزەنی سەرباز(کە)
جوورە تفەنگێکی کۆنە.
سۆربلەتی
سوبلەتی،گۆیژە، موورە.
سۆربچک
سۆرێنچک.
سۆربۆز
ووڵاخێکە ڕەنگی تووکی سووروسپی بێ.