تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەربەنجەڵە
دەرمەنجەڵە٬ چەپەر
دەربەند
دەربەست. (باک.):مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەربایست. خڕتنگ٬ دەروەند٬ گەروویەکە کە بە نێوانی دوو گرد یا دوو کێواندا تێکشێ و ڕێگایەکیش کە بە شووێنێکی تەنگەبەردا بڕوات- ی پێدەڵێن٬ سترینگە. تەنگەبەرەیێکی خاک و ووشکانییە کە ل نێو دووئاواندا وەتەنگ هەڵاتبێ یا دووکێواندا. دەربەندی تیرەیێکە وێدەچێ لە خێڵی مام کوڕان و زەنگەنە بن٬ سێ دێیان هەیە لەلای کۆبە کە ئەمانەن: ئۆمەرگونبەت. سێگردکان. کتنی لەله٬ ئەم دێیانە ڕێگای شەش کەژمێران بە پێیان لە شاری کۆیە دوورن٬ هەندێکیش لەلایان وایە کە دەربەندی لە تیرەی شێخ بوزەینیانە کەلەو بەری بادینانیش هەن٬ بەڵان ئەوەی کە هیچ گومانی تێدا نەبێ هەستیاری پایە بەرز حاجی قادری کۆیی٬ کۆیی نەبووە و دەربەندییە
دەس لەبانسەربوون
هاودەردبوون
دەست بەربوون
تەواو بوون لەکار،جووێ بوونەوە،تەرکی بەندیواری.
دەستگیربوون
زربی
زربە
(ئەردە.): زیرەی چت، درشتی چتی کەپەک
زوربە
بێ ئەندازە زۆر، زۆرترین،پەڕە، بەشی زۆر لەچت، مانگاکان زۆربەیان زاوون
زوربەیی
بڕوانە:زوربەیەتی
زوربەیەتی
زۆرترینی، زۆربەیی
زۆربایی
زۆرەکی، زۆرەملێ، دڵنەخووزانە
زۆربوون
پەرەئەستاندن
زۆربگر
کارێکی بە بێگار و بە زۆر بە یەکێکی کردن
زۆربڵێ
چەنەدرێژ، سڤک، لەولەوە، جرت وپرت، جرت و فرت، زرت وفرت، سازندە، لەوچە، هەرزەگۆ، کەسێکە چەنە زۆر لێ بدا. پیربێژ، چیڕە درێژ، (کە.):چەنە هەراش، قەرە چەناخ، چەنەباز، چاوەش، چەوچەڕ،دەمدڕاو، زاردڕاو، زۆروەڕ، (باک.): بەژۆک، نەوالخ، دەڤدڕیاو، چەقەچناو، بەسبێژ، بلبلە. –یی:لەوچەیی، پڕبێژی، چنچن، دەڤدڕیایی، دەمدڕاوی، چەنە زۆر لێدان
زۆربۆ هاتن
تەنگە تاوبوونی گیاندار
زۆربۆهێنان
تەنگەتاوکردنی گیاندار
زۆربێژ
زۆربڵێ، چەنەسووک. –ی:زۆربڵێیی، چەنەسووکی
زەرباف
زێڕبافت، زەڕی، کری بەسیم، ڕازاوەوە، کری سیمدار
زەربی
جوورە دارە بییەکە