تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گراگر (باک.)
گوڕەگوڕ٬گشتی٬بەهەموو بۆچوونێک.
گلباران
درمانێکە سۆرە٬ کەبە هۆیەوە مەڕی پێ نیشانەدار دەکەن.
گلێرای (هەورا.)
گندراندن (باک.)
گوراز
گوشران (کە.)
ووشران.
گوشراو
گوشاو٬ گوشیاک.
گوهراندن (باک.)
گوهیراندن ٬ گۆڕین.
گووران
پێگەیشتن٬ داماڵرانی پێست ٬ ڕسکان٬ ـــ اندن: داماڵین ٬ هاراندن٬ سەربڕین٬ تێخوڕین٬ ڕاخوڕین٬ گوورژاندن٬ ـــ ی : فراوانی ٬ زۆری٬ چەندی.
گووراوا
گوواو٬ (ش.) گۆرەوی.
گووێزرانەوە
گۆزانەوه٬گوێزانەوە.
گوێگران
کەسێکە ٬ کە درنگ دەبیسێت ٬ کەڕ.
گژمراندن
هاڕین٬ ووردکردن.
گۆران
نێوی خێڵێکی گەورەی کوردە٬ لەوە٬ لەوەڕگەی هاوینێیە٬ جەردە٬ ڕێگر٬ چەتە٬ (فە.) ـــ چی: گۆرانی بٍێژ٬ ــــ ی: شێوەزاری تیرەی گۆران٬ جوورە مەقام و بەستەیە٬ تەڕانە٬ سترین٬ دیلانە٬ ـــ ی گوتن: ستراندن٬ ـــ ی بێژ: چڕگەر٬ دەنگخۆش٬ دەنگبێژ٬ ـــ یەی دارتنگ: لە سەدەی چوواردەمدا بە گۆرانی ئێستایان کوتووە.
گۆراو
دۆیەکە ئاوی زۆر بێ ٬ دۆی ڕوون.
گیرار (گەر.)
هەموو چێشتێکە تەنیا پڵاو و قبوڵی نەبێ.
گیرامەبۆ (ژا.)
گیران
گرتن٬ گرتنی ڕوناکی هەتاو بە هۆی مانگەوە و گرتنی ڕووناکی مانگ بەهۆی خۆرەوە٬ بەئدبون لە گرتووخانەدا.
گیراو
بەندی ٬ گریاگ.