تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاسەی هەژاران
سفرەی هەژاران
کامەران
بە کام و ئارەزوو گەیشتوو .-ی: بە ئامانج و ئاواتگەییشتن.
کاوڕبەران
(کە.): بەرخەبەران٬ کاوڕێک کاتی تەگەی هاتبێ
کاکڵەشێران
یاری چاوشارکێ منداڵ دەبنە دوو دەسته٬ دەستەیەک خۆی دەشارێتەوە دەستەکەی دووەم٬ کە بیاندۆزنەوە سوواریان دەبن
کاڵەکەمارانە
گووژاڵک٬ کەکره٬ خەیاری دێمی٬ گیایەکی دێمییە و دوو چەشنە یەکێکیان وەکوو مێو تەرز داوێ بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێی ئەویتریان وەکوو شەمامە وایە زۆر تاڵە و گووژاڵکی پێدەڵێن٬ بۆ زۆر جوورە نەخۆشیان دەست دەدات بنەکەشی بە وورد کراوی بۆ برین و کرماوی باشە
کرار
قاییم٬ مەحکەم
کراس
پۆشاکێکی یەک تووێ و قۆڵ و بەرۆکدارە لە ژێر جلکانەوە لەبەر دەکرێ٬ (هەورا.): گچی٬ شەوۆ. (بار.):نیوسێ٬ نیو حۆقە
کراس زرێ
چتێکە لە زرێ لە چەشنی کراس دروستکراوە لە کاتی جەنگیتدا لەبەر دەکرا
کراس فانۆس
بەرگی فانووس٬ بەرگی چرا
کراس قاقانی
جوورە گۆرانی و بەستەیەکە
کراسی ماری
تووێژی ماری٬ کیفی ماری
کراسەمارانە
کراسی ماری٬ کیفی ماری٬ تووێشک٬ کاژ٬ کیفەمار٬ تفرەمار
کراسەکردن
بە سابوونێکی بەزی دەڵێن٬ کە بە تەواوی کوڵابێ و بڵقی گەورەگەورە هەلبدات
کراشۆ
(باک.): گەرماو
کران
جێ بە جێ بوون٬ بە جێ هێنران. پەشیمانی.
کراننەوە
کرانەبەرد
چەقێن٬ کڕێن. (هەورا.): چەکڕ.-ی:بڕین:دەربوون. –ی گوڵ: پشکووتن
کرانەوە
ڤەبوون٬ کرانی چتێک دوو یا چەند جاران. ترووخانەوەی قوڕگ بە هۆی سەرماوە٬ لێکرانەوە
کراو
کارێکە کرابێ
کراوکۆش
کردوکاش٬ خەباتکار