تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵکەندران
دەرهێنان لە ناخی زەویەوە بەڕیشەوە.
هەڵگیران
هەیاران (کە.)
داخوا٬ ئاخۆ٬ گەمەیەکە.
وادراو
(ڕۆژ.): بادراو
واراناو
(هەورا.): باراناو
وارای
(هەورا.): بارین
ودێران
(ڕۆژ.): هەڵگرتن
وراسەی
(هەورا.): دروومان
وراوە
(کە.): کەڵکەڵە
وشران
ووراتن
(ڕۆژ.): هەڵاتن٬ بۆ هەویرو ...ئیدی.
وورازین
ووراق
(ڕۆژ.): کابرای درێژ و راق:کابرای درێژو وشک ولاواز٬ فراوان و گەورە:خانووی ووراق: خانووی گەورەو کەم خەڵک و بێ سامان.
ووشتراو
ووناران
(هەورا.): لە داخ و پەرۆشان هەردوو دەستان تێکخستن
وونارای
(هەورا.): ڕاگرتن
وونارای
(هەورا.): ڕاگرتن
ویاران
تێپەڕین٬ ڕابردن٬ گوزەرکردن٬ ڕەت بوون
ویستراو
داخوازراو
وێران
کاول٬ کاڤل٬ کەمباخ٬ کامباخ. –بوون: کاول بوون٬ هەرفتن٬ هەرفین٬ تووانین٬ وێرین. پێ-: توانین٬ داخان٬ زەبەر٬ شکێر٬ پەکان٬ پتیوار٬ تارومار٬ کاول. (هەورا.ڕەوا.): خاپوور٬ خرتک. (هەورا.شن.): خشتوور. –بوون: پتیواربوون. –بوون: ڕووخان٬ قیران٬ تێک و پەکان بوون٬ تێکدران٬ کاول بوون٬ هەرفاندن٬ ڕمین٬ ڕمان٬ هەڵوەشاندن٬ تێکدان٬ کاول کردن٬ پتیوارکردن٬ هەرفاندن٬ خاپوورکردن٬ ڕووخاندن٬ زەبەرکردن٬ قیراندن