تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەراس
ترس٬ ساف٬ وەرەزکردن. –لێ هەڵگرتن: ئاسودەیی لێ هەڵگرتن
هەراسان
بێزار٬ جاڕس٬ وەرەز٬ کەوەڕێ٬ -کردن: جاڕسکردن٬ دانزلین
هەراسە
وانێک. وانەک٬ هین
هەراش
بەتەمەن یا قەڵافەت و بەژن گەورە. بۆدار٬ گیا٬ منداڵ٬ جووچکە و گوێلک و بەرخ و کاریلان بە کاردەبرێ٬ کە گەورە بوبن دەڵێن: هەراش بووە. (باک.): فەراژی . بۆر. ستر
هەراش ئاوس
ئاوسێکی ئاشکرایە
هەرافتن
(کە.باک.): تێکچوون٬ ڕووخان٬ تەپین
هەرامە
هین٬ وانەک٬ وانێک٬ واک٬ گۆرین٬ کابرا٬ ئەوک٬ جاییێ٬ جوامێر٬ جوانمێر
هەراندن
شکان٬ وردکردن.
هەراهەرا
دەنگەدەنگ. گوڕڕە٬ قریشت و هۆڕ٬ کێشەکێش٬ غەڵبەغەڵب. گاڵەگاڵ. قڕەقڕ. های وهوو٬ بلخبلخ٬ قاوەقاو٬ غەوغا٬ رمین٬ شەرقین٬ چەقەچەق
هەراو
(ڕەوا.): جوورە گیایەکە ئاژاڵ بیخوا پێی دەمرێ چونکو لەناوبەری گیایەکەدا کرمێکی کوژندە هەیە
هەراوهوریا
هەراهەرا٬ قیڕەقیڕ٬ چەقەچەق٬ چڕەوه٬ زییل٬ کێشەکێش٬ بلخاخ٬ شەڕوشۆڕ٬ بگرە و بەردە٬ دەنگ٬ بەردەقە
هەراوکێشە
هەراوە
ئازار٬ ئاهۆ٬ چاوقووڵکه٬ ڕشانەوە٬ قڕان٬ درۆم
هەزاران
چەندهەزارێک٬ لەدووهەزار زیاتر.
هەستی گران (فە.)
تەنبەڵ٬ ڕەزاگران.
هەلگیراو
هەمراز
هاوڕاز٬ برادەری گیانی.
هەنجنراو
جنراو٬ ئەنجنراو٬ قیمەکراو
هەندران
دەرەوە٬ لاوە.
هەنگێوران
ئەنگاوتن٬ هەنگاوتن.