تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرار
(باک.): قایم٬ مەحکەم
قرازیان
(هەورا.): دروون٬ دروومان
قرازەقراز
(دەر.):گارەگار
قراش
(ئەردە.): قاشی شت
قراش قراش
(ئەردە.): قاشقاش٬ توواتووا
قراغ
قەراغ٬ کەنار
قراقر
(زا.):قڕڕەقڕ
قرام
گیایەکە پرزەی دەهۆننەوە
قراندن
بەگڵ داپۆشین
قراک
قەڵەڕەش
قراکە
باڵندەیێکی سەوزە بەقەد قژاکەیێکی دەبێ
قراڵ
پاشا٬شا
قراڵێ
(هەو.):گووێزێکی پووچەڵە کە بە دارێکەوە بێ
قورادە
مسی شکاو٬ جوورە پیوازێکە سەلکەکەی هەرگیز گەورە و خڕ نابێ
قومراخ
(ئەردە.): گورج٬ ئامادە
قووراندن
بۆڕەی ڕەشەووڵاخ٬ هاوار کردنی سەگ و تاجی لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیاندا
قوونگران
تەنبەل٬ سست.-ی:تەنبەڵی٬ سستس
قۆراخ
(زرا.جا.هەورا.):جەمام٬ کەسێکە کەم گەڕابێ و لە گەڕانێدا زوو ماندوو بێ. (جا.):قەیاسه٬ کەژوو
قۆزراوە
چتێکە وەکوو تۆپ و چتی تر لە حەواوە بگیرێتەوە