تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەزرائیل
فریشتەی گیان کێشانه.
عەشیران
ئەشیران، جووره مەقامێکه.
عەماراو
ئەنباراو ڕاستتره، دەفرێکی گەورەی قووڵه ئاسنگەر و پینەچی پڕی دەکەن لەئاو لەکاتی کاردا. چتێکی گەورەی تایبەتیه، کە پڕ بکرێ لەئاو بۆ کار.
عەمباراو
ئەنباراو.
عەوراڤ
ئەوراڤ، (باد.) هەور و ساماڵی تێکەڵ.
غاراندن
غاراو
فاتەفەراقی
(کۆ.):فاتەفترەقانی
فارای
(هەورا.): گۆڕین٬ گۆڕینەوە
فارایۆ
(هەورا.): گۆڕینەوە
فت وفراوان
(کە.):زۆری بێ پایان٬ ئێجگار زۆر٬ زۆروزەوند
فتراق
بەنسامۆتە دووبەنی ئەستوور و درێژە بە پاش تەرکی زینییەوە بە کاری بەستن خورج و هەگبەو چتی تردێت. (زاخ.):دڵ٬ ویست٬ ئارەزوو.-ت داکەوێ٬ هەوای ویست و ئارەزووت داکەوێ. (ڕەوا.):ئەندامی شەرمی ئافرەتانە
فتراندن
(زا.):بینین
فرامین
فراوین٬فرایین٬ قاوەڵتوون
فراوان
گوشاد٬ بەربەرەڵا٬ بەربڵاو٬ فره٬ فرەه٬ گەوره٬ پۆڕ٬ پەرەسە. بەراوەڵه٬ فرەوان٬ (خۆ.) بەروەده٬ پان و پۆڕ٬ پان و بەرین.- ی دەعڵ ودان: زۆری ٬ گەلێک. زۆر٬ گەلێ. – بوون: گوشاد بوون. زۆر بوون.- کردن: گوشاد و ئاوەڵە کردن. زۆرو زەبەند بوون.-ی: گوورانی٬ گوشادی
فراوانی دەخڵ ودان
زۆروزەوەندی
فراوین
(باد.): فراڤین٬ فرامین٬ نیوڕۆژ٬ چێشتی نیوەڕۆیه٬ نانخوواردنی نیوەڕۆیە
فراژی
فەراژی٬بەخۆداهاتن و گەشەکردن
فراڤین
(باد.):خواردنی نیوەڕۆیە
فراڤینخوواردن
(باک.): نانی نیوەڕۆیە خوواردن