تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەراو
دەرگای ئاوێ٬ شووێنێکە لە قەراخ ئاوان ک مرۆ بتوانێ بگاتە سەراوێ٬ دەراڤۆک٬ (خۆ.): شووێنێکە لەقەراخ شەلەگە ئاوان ژنان جلکی لێ دەشۆن. (باک.):شێوە٬ دووزان٬ چەم٬ دەرە. –ێ فەرمانی: شێوەی فەرمان. –ێ هەکینی: شێوەی مەرجی. –ێ پێرکەری: شێوەی ڕابەری. –ێ دڤێتینێ: شێوەی بکەر
دەراوسێ
دراوسێ٬ اوسێ٬ هاوسا٬ هامسا
دەراوسێیی
دەراوسێیەتی
هاوسایییەتی
دەراووردن
(فە.):دەرکردن٬ بردنەدەر
دەراڤ
(باک.):دەراو٬ تەنکاو٬ بووار٬ ئز د دەراڤکی تەنگ دەمام: من لە دەراوێکی تەنگە بەر دامام. پاره٬ پووڵ٬ دراو.
دەراڤۆک
(باک.):دەرابه٬ دەراو٬ تارمەی کەناری پلیکان و قەراخ سەربانییە لەدار یا لە ئاسن دروست دەکرێ
دەراڤێتن
(باک.):دەراوێژتن٬ فڕێدان٬ وەدەرنان
دەرهاوێژران
فڕێدان،لێجووێ کرانەوە.
دەرهاوێژراو
فڕێدراو،چتێکە،کەلەچتێکی تر فڕێ درابێ.
دەرهێنراو
چتێکە کە لە چتێکی تر هێنرابێتە دەرێ.
دەرودراوسێ
دراوسێی نزیکی دەوروبەری مرۆ.
دەرکران
ڕاونران٬ دوورکەوتنەوە٬ ڤەورین٬ قەوتین٬ خورمین
دەزووران
دەزویران(کە.)
دەزگیران
دەسگیران،(باک.)دەستگیرانی،دەرگستی،خووەستی،(کە.) دەزویران،نیشانی،دەزگرتی،دەستگرتە،کوڕ،کچێکی کەبۆ یەکتری نیشانە کرابن دەبنە ی یەکتری.(باک.)جیاوازی بووکان.
دەزیران بازی
دەزگیران وازی،سەرداگەری.
دەزیران(ئەردە.)
دەست بەستراو
کەسێکە دەستی گرێ درابێ،دەستەپارچە.
دەسترازە
پێچەنە،دەست پێچەک،دەسبێنک،دەست پێچک،بەن یا پەت یا کەژوو و پەڕۆ و پاڵاتی منداڵ بە ستنێیە لەلانکێدا.لەبەرنان،مل لێ نان،دەستدانەگوفتاریاکرداریاگوفتارێک لە پێش ڕۆیشتنی.