تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆزراوە
چتێکە دۆزرابێتەوە ، دیترابێتەوە
دۆشراو
مێیینەیەکی گیانداری بە شیرە، کە شیرەکەی دۆشرابێ، دۆشیاگ
دۆوراخ
دۆڵە تۆراخ
دیتراڕۆژی
(باک.): دووسبەی
دیران
جێبوونەوەی چتێک لە چتێکیدا
دیواردیوارانێ
(هەو.): گەمەیەکی منداڵانەیە
دێران
دەغڵ بە (ڤان)پاک کردن، کەوەکوو بێژنگییە، تەتەڵە کردن.جێبوونەوەی چتێک لە چتێکیدا،ئەو قابە دوو مەن دەدێڕی واتە دوو مەنی تێدا جێ دەبێتەوە
دێرانن
دێراو
(خۆ.) گۆڵ، بۆ، (ڕەوا.) باو، (دەر.) باوە، (دزە.) کەردوو، جۆگەیەکی هەڵدراوەوەیە چەند جوورە سەوزییەکی لەملاولای دەچەقێنرێ. دەراو شوێنێکە لە بێستان و تووتنجاڕاندا لەکاتی ئاودانی ئاوی پێدا دەڕووا و تێشیدا ڕادەوەستێ
دەرابدان
(زا.): قارسکردنی کاڵا
دەرازینگ
(باد.): ئاستانەی دەرگا
دەراشۆ
(ئەردە.): ژنی بێ شەرم و حیز
دەرامەت
داهات٬ قازانج٬ سوود٬ دەستکەوتێکە گوزەرانی پێ بکرێ . (باک.):هەجەل٬ سەوزی٬ سەوزآوات
دەرامەد
دەرامەت٬ سەرەتا
دەران
دەراندن
(ک.):دوورخستنەوە٬دەرکردن
دەرانه٬دەر
(فە.):دەرک٬ دەرگا
دەرانین
دەرهێنان٬ دەرهاووردن٬ پێی خووەژێ-: خۆ کێشانەوە دوواوە.