تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووراهی
(باک.):دووری، ماوە
دووراو
دووراودوور
لە دوورەوە
دووراوێژ
لە دوورەوە هاوێژتنی چت
دووراڤێژ
دووەبراڵە
(هەورا.): جووتکەی برادەران، ئەستێرە
دژخۆراک
پیسخۆر، دژخۆر
دژران
(جا.): ئالۆزی، کاری سەخت
دکراندن
(باک.): ڕێزگرتن
دڵبەرانە
دڵکێشانە
دڵدارانە
گراوانە، پەخشان و هۆنراوەی دڵداری
دڵدرانەوە
دڵراس
دڵفراوان
پشوودرێژ و هێمن و لەسەرەخۆ. –ی: پشوودرێژی و هێمنی و لەسەرە خۆیی
دڵهەلکەنران
دڵەلقەنران، ناهومێد و دڵساردبوونەوە
دڵهەڵکەنراو
لە پێش چاو کەوتنی چت
دڵکرانەوە
(باک.): بتر، شادمان و دڵخۆش بوون، کەیفخۆشبوون، دڵگوشادی
دڵکراوەوە
شادمان، دڵخۆشبوون، کەیفخۆشبوون
دۆراخ
گیایەکە بە تۆو دەچێنرێت و گەڵای وورد و بۆنخۆشە لە ناو کفتە و دۆ و تۆراغی دەکرێ بۆ بۆنخۆشی.( ڕەوا.): هۆ و مایەی ناوی تۆراخیش هەر لەوەیە، کە دۆراخی تێدەکرێت