تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەتراویلکە
بەرگ ووراز(هەورا)
بەستران
پێچدران، پێچ خوواردن، گرێدران. بوونە سەهۆڵ، (باک) تلوونج. مەیین._ی دەرک و پەنجەره و ئیتر: داخران، پێوەدران. لە ترسان_: جڤنین._ی پیاوێک لە چوونە لای خێزانی لەبەر سام یا چتێکی پووچی تر
بەستراو
بادراو، پێچ خوواردوو، گەڕاوە بەسەهۆڵ. مەییو. پێوەدراو
بەسرپێرار
(دەر) پەستر پێرار، (باک).، شار) بەترپێرار، پەسەر پێرار، (هەورا) پەرەوێرار، سێ ساڵ لەمەو پێش
بەسەرادان
بەسەردادان، لە ناکاو چوونە سەر یەکێک
بەسەراهاتن
بەسەرداهاتن، ئامۆژگاری کردن، هاتنی یەکێک بەسەر کەسێکی تردا لە کاتی کار یا گوفتارێکیدا. کارەسات و گێچەڵ بەسەرداهاتن
بەسەراچوون
لەبیرچوون، لێ تێکچوون. سەر لێ شێوان، وازلێ هێنان، هەڵبوواردن، ڕابردن، لەسەر چوون، تێپەڕین. چوونی یەکێک بەسەر یەکێکی ترا لظهکاتی کار یا کردارێکیدا
بەسەرەوگەران
مووشەکردن، خۆبەخێو کردن بەم و بەو؛ فیسارەکەس هەر بەسەرەوە دەگەڕێ
بەشکران
بەشکراو
(دەر) بەشکریاو
بەفرالووگە(هەورا)
بەفراو
ئاوێکە بە بەفری سارد کرابێ
بەلقران(باک)
گیایەکە
بەندکران
پەکخران، ڕاگیرو کەحتەل کران، گیران
بەندکراو
گیراو، مەحتەلکراو
بەهاران