تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جڤراندن(باک)
حوشترانە قوڵقوڵێ:
جوورە گەمەیەکی منداڵانە لەکاتی کردنیا ئەم ووتارەی بەدەمەوە دەڵێن.
حەزیرانی (زا.):
جۆرە هەرمێیەکە لە مانگی حوزەیرانێدا پێدەگات.
حەورانەەوە (خۆ. ):
پەنگاوخوواردنەوەی ئاوە.
حەیرانە:
جوورە گۆرانیێکی ئێجگار زۆرکۆنی کوردییە.
حەیزەرانی ڕمبی:
جیلی ڕمبی، تەرکەزی ڕمبی. (لو.) تەرکەز. جوورەدارێکی نەرمی قەفقەفە وەک قامیشی بەڵام ئەم پتەوە.
خاترانە
بەشێکی پترە کە ئەدرێ بەکریارێکی خۆشەویست لەکاتی چت فرۆشتنیدا.
خاراندن
1)خاوشکاندنی ووڵاخ ئەسپێکییە،کە لەمێژ بێبەهۆی بەفروبارانی زستانی یا نەخۆشی وەئیترەوەلە تەویلە نەهاتبێتە دەرەوەکەچەند جارێکی بیهێنن وبیبەن وغاری دەن-یپێدەڵێن.2)پێست وچەرم بەخۆشکردنی دەڵێن-.3)دیزە وگۆزە وکەل و پەلێکی لەقوڕدروست دەکرێدوای سوور کردنەوەیان بۆناو تێکردنیان-دەڵێن.پەرخاندن.
خاڵدارانە
دڵبەرانە،نازدارانە.
خراندن
(باک.):فریودان، لەخشتەبردن،هەڵخەڵەتاندن،لێهەڵسوون،خشاندن ،سوویین، تێهەڵسوون، لێسوون،خڕەخڕلێهینان، دەنگ لیوهێنان
خوراندن
(فە.): خوریاندن، هەڵکراندن، شەرمخاندن، کرکاندن،خوەراندن،هەورا.)ووریاندن، بە نینۆک شووێنێک لە لەش خوراندن کە ئاڵۆشی لێ پەیدا بووبێ
خورانن
خوراندن،کڵاشین
خوررەمە بارانە
لێزمە، لەنگێزە، هوورم، شینە باران، رێژنە بارانە، (باک.) پزووک، تاڤی
خووێرانگ
(باک.): بەرد یا تەختەیە ، کە خووێی بۆ ئاژاڵ و ووڵاخان لە سەر ڕۆدەکرێ ، خووێڕیز
خووەراندن
(باگ.): خوراندن
خۆخوراندن
خوراندنی لەشی خۆ. مەبەسیش لە خۆئامادەکرد بۆ بەخشینی چتێکی
خۆخوراندنەوە
خۆرانگاز
(هەو.):شووێنێکەلە لەش کە تیشکی خۆر سووتاندبێتی. هەتاوبردوو.-بوون: هەتاوگازبوون