تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەووران
(کە.):کۆمەڵەی کەڵەگایان
گران (باک.)
سەنگین٬لەسەرەخۆ.قورس٬کێشدار٬دژوار٬سەخت٬تووش٬بەنرخ٬نرخدار٬بەهادار.ـــ لێهاتن:لە دڵگران هاتن٬گووزهاتن.ـــ ایی:قورسای٬سەنگ.بەنرخ٬نرخدار٬گران بەها٬ـــ باری:باری گران٬نرخدار.ـــ باوەڕی:باوەڕگرانی.ـــ جان:گرانفرۆش.ـــ جانی:گرانفرۆشی.ـــ هڕوو:بە ئابڕوو٬بەشەرم٬بەحەیا.ـــ کار: (کە.) ئەوو ولآخ یا ئاژاڵەیه٬کەبەحاڵ چەقۆی بگاتێ.ـــ کێش:بە بەها٬بەنرخ.ـــ مێرد:ئەوکەسەیه٬کە لەسەرخۆهەڵدەستێتە سەرپێ٬گرانی٬سەنگین وگرانی٬سەلاری٬لەسەرەخۆیی.ـــ ی:قاتی٬نەهاتی٬گرانێکە چ دەست نەکەوێت. (باک.)جوورە هەڵپەڕینێکە.
گلباران
درمانێکە سۆرە٬ کەبە هۆیەوە مەڕی پێ نیشانەدار دەکەن.
گوشران (کە.)
ووشران.
گووران
پێگەیشتن٬ داماڵرانی پێست ٬ ڕسکان٬ ـــ اندن: داماڵین ٬ هاراندن٬ سەربڕین٬ تێخوڕین٬ ڕاخوڕین٬ گوورژاندن٬ ـــ ی : فراوانی ٬ زۆری٬ چەندی.
گوێگران
کەسێکە ٬ کە درنگ دەبیسێت ٬ کەڕ.
گۆران
نێوی خێڵێکی گەورەی کوردە٬ لەوە٬ لەوەڕگەی هاوینێیە٬ جەردە٬ ڕێگر٬ چەتە٬ (فە.) ـــ چی: گۆرانی بٍێژ٬ ــــ ی: شێوەزاری تیرەی گۆران٬ جوورە مەقام و بەستەیە٬ تەڕانە٬ سترین٬ دیلانە٬ ـــ ی گوتن: ستراندن٬ ـــ ی بێژ: چڕگەر٬ دەنگخۆش٬ دەنگبێژ٬ ـــ یەی دارتنگ: لە سەدەی چوواردەمدا بە گۆرانی ئێستایان کوتووە.
گیران
گرتن٬ گرتنی ڕوناکی هەتاو بە هۆی مانگەوە و گرتنی ڕووناکی مانگ بەهۆی خۆرەوە٬ بەئدبون لە گرتووخانەدا.
گەوران
مەجوس٬ ئاگرپەرست٬ 0 بێ دەنگ کردن٬ تێپەڕاندن.
گەچران (هەورا.)
ژاکان٬ دەق شکان.