تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دامۆران
(ڕۆژ.):خەریک بوونی مەڕ و مێگەل٬ بەلەوەڕ
دامەزران
بنەگرتن٬ جێگرتن٬ ڕێک کەوتن٬ هێووین٬ (باک.):ئێورین٬ چێبوون٬ ڤەگژگرین٬ چەقان٬ چەقین٬ داکوتان٬ (کە.):دامزران٬ تاقەتکران٬ زنج داکوتان٬ جی گیربوونی چتێک لە شووێنێک٬ کارێکە لە جێگەی خۆی پێک بێ
دانران
داهێزران
سست و خاوبوونەوەی مرۆ٬ (کۆ.): داهێزان٬ لەش قورس بوون و تێکچوونی بەۆی نەخۆشییەوە٬ شل بوونەوە و ئاو دانەوەی هەویر لە بەر زۆرمانەوەی: هەویرەکە داهێزراوە و نانی لێ نایێت
داوران
(باک.):قووتاندن٬ بداورە: قووتدە
داوەران
بەرە و ماڵ و هێلانە چوونەوەی ووڵاخ و ئاژاڵ و باڵندان ٬ یا بەرە و هەر شووێنێکی کۆبنەوە٬ داوەرزین٬ داوەرین. داوەشان
داپۆشران
پۆشران، تەڤزان، سەتمین، زارگیران
داپەستران
ئاخنرانەوە،پەستران
داچێنران
چاندران
داڕنران
پرتکین،پرچکین،گوورین،ئاوەڕووت کران.
داڕێژران
داگیران
داگیرانی لەش:قورس بوونی جەسته٬ لەبڵندییەوە هێنرانە خووار. –ی چاو: دەست بە ئێش کردنی چاو.-ی ئاوور:هەڵبوون٬ئاییسان٬ داگیرسان.-ی گووێ:گران بوونی گووێ
دران
(باک.): ددان، درانێن ئارگووشکێ، دڕۆک. درانێن براکوور: چووار ددانە تیژەکان.درانێن کورسی: خلێنە، خرێنە، درانێن بایی: ددانی قولاپی ژەهر داری مارییە. –کشاندن: هەلکردن و یاراکرن
دفن بەران
دوواخران
پاشخران
دووران
دژران
(جا.): ئالۆزی، کاری سەخت
دڵهەلکەنران
دڵەلقەنران، ناهومێد و دڵساردبوونەوە