تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکەوەپێچران
لوولدران، پێچران
تێگیران
دووچاربوون، پێوەبوون، زۆر بۆهاتن، تووشی دەمەقاڵەو یا شەڕو یان کێشەو ڕووشەهاتن. تێ گیریان، چتێک لەنێو چتێکی تر گیرکران
تەتڵەمیران
تەتەڵەمیران. (ئەردە) گەمەیەکە، یاریکەر، شۆخیکار، گەمەکار
تەتەڵەمیران(موک)
زکریلە. (ڕەوا) مەڵکەسەن. (زەن) توتکەشووانە. تەتڵەمیران. کرمێکی ڕەش و تووکنە لەسەر گیایان تەونی دەکات، دوو ڕێز قاچی هەیە ڕەنگی بە زەڵەیە بە کۆمەڵ لەبن گیایاندا جم و جووڵیانە
جاران
چەلان، لە چاخانی پێشوودا، ئەوسا، بۆ گەلە: دووجاران، سێجاران، لەمەوسا
جارجاران
جاری جاران
ووشەیێکە چەند دەمێکی ڕابردوو نیشاندەدات
جووانکران
خەمڵێندران
جووتکەی برادەران
(هەورا) دووبراڵە
جووتەی سەران
بۆ دوو کەسان بەکار دەبرێ، کە هەمیشە لەیەک جێگا پێکەوە ئامادەبن
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەن لە تەنیشت یەکەوە وەک چزوو وان بۆ چەند ئەستێرەیەکی، کەوە دووپشک دەچن کاتێکی لە ئێواراندا، کە کەوتنە لای باشوور ئیتر ئەوە هەڕەتی هەنجیر گەیشتنە
جیران
حاجی ئۆمەەران:
هاوینەهەوارێکی خۆشە و کەوتۆتە نێوان سنووری عێراق و ئێران.
حەساری سەکران:
سەرچاوەی ڕووباری ڕەواندزێیە. دووەمین کێوێکی بڵندە، کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەلاتی ڕەراندزێ. حەساری سەکری سەکران.
حەیران:
کۆنترین گۆرانیێکی کوردییە. باڵاگەردان، ئەز ــ ێ تەمە: واتە من باڵاگەردانی تۆم.
حەیزەران:
(لوو. باک.) جێل، تەرکەز. جوورە قامیشێکی ناو پتەوە و زۆر قایمە بۆ ڕمب وکورسی و خێوەت وچتی تر بەکاردەبرێت.
خاران
خۆشبوونی پێست.پەرخین،خارین،(باک.هەم.)وەرزین.
خران
(موک.):خستران،(باک.) هەڵخەڵەتان، فریوخوواردن