تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێلابەرازا
خێلی بەرازان، کە لە سووریەیەو مەزنی وان مستەفا پاشا بوو
برازازا
نەوەی برا
برازاوا
(باک) برازاڤە، برا یا برادەرێکی زاوایە، کە لە ڕۆژی بووک گوواستنەوەدا پشتێندی بووکی دەبەستی
برازاڤا
برازاڤە
بڕوانە: برازڤا
برازاگ(ئەردە)
برازە
مرازێکە چتی قورسی پێ بەرزکرێتەوە
بیرازتن
بەرازا
ئێلێکی کوردی ناودارە هێندێکی لە کوردستانی سووریە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبێیە بەشێکیشی لەناوچەی شاری ئەرزەرۆمە
بەرازخۆر
تیرەێیکی کوردە لە قەراخ سیروان لە بەستی کووێستانێدا دادەنیشن
بەرازۆ(باک)
بەرازی
هۆزێکی کوردە
بەرازی مێ
دەڕ، ماڵۆس، شفرەی نیە
بەرازی نێر
یەکانە، شفرەدار
بەرازە(دەر)
دارێکە وەبەر چتی قورس بدرێت وەکوو بەرازەی ئاشی. (دزە) مرخە. ددانێکی ئێسترێیە، کەڵبە. (باڵە) داری سوواندە. گورگەی خانوو. نوێل، چل مێردە: بازناوی ئاش، کە پێی ئاشی پێ بەرز دەکرێتەوە. دووددانی گەورەو بەرزە ووڵاخ لەشەش ساڵیدا دەری دەکات. چەند دارێکیشە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرەوەی ئاش. (زا) هەرچتێک، کە چتێکی تری پێ بەرز کرێتەوە بەرازەی پێ دەڵێن
ترازاندن
دەرپەڕاندنی چتێک لە شووێنی خۆی