تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەبانچە
(هەورا.): دەمانچ. (باک.) ئەو دارەیە پێی لەتەپڵ و دەهۆڵ و دەفەی دەدەن
دەببە
دەبدیم
(ئەردە.): دمبڵی دیمپاوه٬ دەنگی تەپڵ
دەبدەبە
شکۆ٬ تەنتەتە٬ هنگ و دەنگ٬ زەمزەمەی شادی٬ هینگ و دەنگ ٬ شان و شکۆ٬ بە - : زۆر جووان٬ بەدەو٬ پڕتەنتەته٬ تێر هنگ و دنگ. (ئەردە.): زرم و کوت٬ دەحادەحا٬ دەنگەدەنگی مەردوم یا هی سمی یەکسمان
دەبر
(زا.): ژیان و گوزەران
دەبرە
مووچه٬ جیرەی فەرمانبەر و نۆکەر و ژێردەستان
دەبقان
(باک.): تووێژاڵی بن تیکوڵی داری ئاس کە دەکرێت چریش (چەسپ)
دەبلڵاخ
دەبلاخ٬ گۆلکی روشتری یەکساڵانەیە
دەبنی
(دزە.): دەق٬ وەک٬ وەکوو دەڵێی
دەبوستان
دەبوو
دەبووایە
دەبووش
(باک.): پێوە نووسان٬ چتی لینج.- بوون: پێوە نووسان
دەبووقان
(زا.): دەمووکانە
دەبک
(زاخ.): (هەورا.) دیبەگ٬ تەختە
دەبیر
رازنووس٬ نووسیار (سکرتێر)
دەبیش
(باد.): لینج٬ لنج
دەبێ
دەشێ٬ ئەشێ٬ ئەبێ٬ دبووک٬ دێ٬ شاید٬ لەوانەیه٬ هەیهایه٬ وێدەچێ
دەبە
(زەن.٬ هەورا.٬ کۆ.٬ کە.): ترنجی گەورەیە و بەگۆنی قۆڕیش دەڵێن . سوواغ یا دیوارێک هوڵۆڵ بوونێ و وورگی دابێ. بۆ گیانداری ئاووسیش بەکار دەبرێ ٬ وورگن . پیپ (بەرمیل) دەببە (موک.): شڵتاخ٬ گڕڕه٬ کغنی٬ چاچۆڵە
دەبەرمردن
بەقوربان بوون٬ لەبەر پاڕانەوە