تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرچک(دەر.)
خۆ بە دەستەوە دان
خۆدانە دەست
خۆبەدەستەودان
دارسمە(موک.،دەر)
دارکووڕە،(کۆ.)دارکونێرە،(هەورا.)دارەکەوە،(کۆ)دارکولێرە،دارکلۆرە،پەڕەوورێکە لە چۆلەکەی چکۆڵەترە،داران دەکۆڵێ و کرمیان تێدا دەبینێتەوە و دەیخوا.
دایق دەرهاتن
(ئەردە.): چارە گرتن٬ ئێخە گرتن
دڵ و دەروون
(هەورا.): دڵ و بار
دڵی دەردە
(ئەردە): دڵەدەرد
دڵی دەستی
(هەورا.): ناودەست، لەپێ دەست
دەئێڤەبەسنە
(ئاو.): دێوو شەیتان پەرست٬ ئەو کەسەیە کە ڕێ و ڕەووشتی زەڕدەشتی نەگرتبێ
دەبا
(باک.):دەجا٬ با٬ بڵا٬ -بڕۆین: بابڕۆین٬ مرازی هاندان دەخرێتە پێش کرداری تێڕاخوڕینی ئامادە و بزر٬ بۆ کاتی ئامادە لە مەولا و ڕابردوو٬ - بچێ٬ -چووبا
دەباخ
(دزە.): تێشوو٬ (خۆ.دزە.): بۆنگ٬ چەرمچی٬ چەرمگەر. - کردن: پوویین
دەباخ خانە
دەباخانە
دەباخ خاه٬ شووێنێکە کەوڵ و پێستی تێدا دەباخ دەکرێ.
دەباخدان
خاراندنی کەوڵ و پێستەیە بە هۆی جەوت و مازووەوە
دەباخچی
کەسێکە کەوڵ و پێستەی دەباخ بکات
دەباخکردن
دەبار
(باک.):ئاماده٬ ڕێک و پێک٬ - بوون: ئامادە و ڕێک و پێک بوون. –کرن: ئامادەو ڕێک و پێک کردن
دەباشیر
چتێکە بەڕەنگ وەکوو شیری و لە گێچی دەچێ٬ لەسەر تەختەی ڕەش پێی دەنووسن
دەباغ
دەبان
(باک.):دابان٬ دەببان٬ جوورە تیغێکی باش و جەوهەردارە خەنجەر و شیری لێ دروستدەکرێ. (باک.): قایم