تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەیلەم
(ئەردە): نێوچاوان، تووێڵ، ناوی تیرەیەکی گەورەیە لە کورد، ابوالفدائ الحموی لە باسی کورداندا دەڵێ: فارس سێ ناوی هەیە یا سێ باوکی هەیە و یا سێ نەتەوەن:کورد، جیل،دەیلەم، وادیارە کە جیل ناوی فارسی بە خۆیەوە بەستووە بەڵام کورد بە ناوی خۆی مایە تەنها دەیلەم بزر بووە،هێندێک دەڵێن ترکی ئازەربایجانێ لە شووێنی واندا ماون، (ئەمەدرۆیەکی ئاشکرایە چونکوو تورک مغوولن و ئاشکرایە کەی هاتوونەتە ئازەربایجان.گیو)هێندێکیش دەڵێن (زازا و دومەل،دومبل) پاشماوەی دەیلەمانن، بەڵام گەلێک ڕاستە و دروستە کە بڵێین دلێم کە ئەمرۆ بوونە عەرەب و پاشماوەی دەیلەمن لە بنچینەدا کوردن(جگەرخووین)