تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەوکل
کابانێکە ڕۆنی کەرە بەرهەم بێنێ
دەوکول
زارێشە
دەوکیس
(زا.): خەستەی توورەکە
دەوڵوو
(هەو.): دەولۆ
دەوڵیان
(ئەردە): دۆڵاو، دۆڵە، ئاوگیر
دەوڵەت
سامان، ماڵ و داهات، خۆشبەختی، پەڕوپۆ، پەڵووپۆ، ماڵ، ئاژاڵ، ڕەشە ووڵاخ و ووڵاخی بەرزە. فەرمانداری، بەندەری، نێرێتی، میری
دەوڵەتمەند
دەوڵەتکەتی
دەوڵەتگێڕ
فەرمانڕەوا، فەرمان بین، فەرماندار.- ی: فەرمانڕەوایی، فەرمانداری
دەوڵەتی
(باک.): پیرۆز. میری، میرێتی، چتێکە هی میری بێ
دەوڵەقووچ
(دزە.): زاربەستوو، دەم قووچاو، مات، کپ. هەژار، ڕووت.- ی: زاربەستوویی، ماتی، کپی. هەژاری، ڕووتی، ڕەجاڵی
دەوڵەمەن
(هەورا.): دەوڵەمەند
دەوڵەمەند
ماڵدار، دارا، بدار، بەتفاق، بەماڵ، ساماندار، خاوەندسامان، کۆک.- بوون: هەڵگڕان، هەڵانگران.- ی: ماڵداری، دەوڵەتمەندی، دارایی، بۆچک، بێ نیازی، هەبوون، هەبین، سامانداری، زەنگینی
دەویت
گەواد، تەرەس، قوڕوومساخ، دەیووس، جاکیش
دەویقاندن
(زا.): تاقی کردنەوەی هێلکەیە لەلایەن ڕەقی و ناسکێتییەوە بە لە ددان دان
دەوین
دەویک
(با.): دۆووک
دەوێت
(هەورا.): دەوات، دەوێت، مەرەکەپدان
دەوێل
(باک.): سیرمە
دەوە
دەبە. ساهیک، تەپاڵەیێکە لە ڕیخی ڕەشەووڵاخ و ئێسترژنان بەدەست دروستی دەکەن و لە تەپاڵە بەرینتر و درێژترە.- کردن: پێژتن