تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ دەنگ
کپ، کات و خامۆش، بێ قسە._بوون: خامۆش بوون، وەڵام مەدانەوە، ئەو دەنگانەیە لەناو ئەلف و بێی کوردیدا کە دەنگی لێ نایەت
بێ دەنگ بوون
بێ دەنگ کردن
دەنگ
شەت، بریو،قریشتە،هەرا،زیقە، هەللا،ئاوازە، تەقە، خەبەر،فززە،کرک، کەلپ،شەماتە،زەلە،پێژن،دەن، دەنید، زاڵە، زایەڵە،بانک،ئاواز.بێ-: بێ هەست و خوستی.-بڵند کردن: دەنگ دەر بڕین. بۆ گریان. بۆگۆرانی:تێهەڵکردن.-کرن:بانگ کردن،هاوارکردن، وەڵامدانەوە.-دان:شەپۆلدانی دەنگ،وەلامدانەوە.وەڵام:دەنگ و باس، (باک.)دەن، خەبەر ، باس و خوواس ،ئاگا.نەڤ دوومە(هەورا.): کووتوو دەنگ ژتە نەهات:ئەوە دوومانگە کە هیچ وەڵآمێک لە تۆوە نە هاتووە. ئاشتی، ئاشنایەتی،دۆستایەتی. دەنگیان لە یەکتری گۆڕیوە: واتە بەندیواری دۆستایەتیان پساندووە. (باک.): دنگی ساوار کوتانێیە.بێبوون: حەجمین، تەبتین،هاوێس، خامۆش، ئارام،کپ،(باک.): پەپس،دیبخ، ووس، ووست،بێهەست،کژومات، کشو مات. بێ –ی:کپی،خامۆشی، تەپسی، ئارامی، ماتەمات، کەڕاهی، کڕی.بێ-بوون: دامرکان، ئارام بوون. وە- هاتن:قیڕاندن،ویقاندن ، قیژاندن، گوراندن، دەنگی ئاوێ:هاشە،-ی دێ: دەنگی ئەسپی:حیلەحیل، دەحیلێنی. دەنگی بارانەی:خرمە، خرمەی دێ . دەنگی بای"هاشە،-ی دێ. دەنگی پشیلەی:میاوە، دەمیاوێنی. دەنگی تفە نگێ: تەقە، تەقەی دێ. دەنگی تۆپی:گرمە ، ناڵە، دەگڕمێنێ، دەباڵێنی.دەنگی خۆش: ئاوازە. دەنگی خۆشبەز(ئۆتۆمۆبیل):گڕڕە، گڕەی دێ. دەنگی چۆلەکەی: جیکە، جیکەجیک: جیکەی دێ، سریوە: دەسریوێنی. دەنگی ڕێوی: واقە، واقە واق، واقەواقێتی.-ی زەرگەتەی:گیزە، گیزەگیز،ووزەووز-ی دێ.-ی ژەنگە سوورەی:ووزە،ووزەووز-ی دێ.-ی سەگی: حەپە، حەپەحەپ، عەوعەو، وەڕین، حەپەی دێ،دەوەڕێ.-ی سیو سیوەی دەرکێ: سیڕە،ی دێ.-ی شکانی دار: قرچە، قرچەی دێ.دەنگی کەوتنی چتێکی قورس: تەپە، زرمە،ی کەوێ:قەبقە(باک.):،-ی دەکا.-ی ماری: جیڕەجیڕ، جیڕەی دێ.-ی مەڕی:بالە، بالەبال، دەباڵێنی.-ی گامێشی:هۆقە، هۆقە هۆق،-یدێ.-ی گای:بۆڕە،بۆڕەبۆڕ،-ی دێ.-ی مێشوولەی: ووزە، گیزە.-ی دێ.-ی نەخۆشی:نقە، نکە، تک، -ی:دێ. دەنگی هەوری:گرمە،گرمەگرم، بۆڵە بۆڵ،-ی دێ
دەنگ بێژ
گۆرانی بێژ.-ی (باک.): گۆرانی بێژی
دەنگ بە دەنگ یەکدان
جووتی، دەنگ لێکدان
دەنگ بەرز
گیانداری دەنگ زل. –ی:دەنگ زلی
دەنگ تەپل
(ئەردە): د مبلی دمباو
دەنگ دابڕین
قسە بڕینەوە لە گەڵ یەکێکدا
دەنگ دڕان
مەبەس لە توندی و زۆر هاوارکردنە
دەنگ لێکردن
دەنگ کردن، یا دەرکردنی چتێک
دەنگ مەڵ
(دەنگ مەل): دەنگی پەڕەووری
دەنگ نووسان
کپ بوونی دەنگ و دەرنەهاتن، (هەورا.): دەنگ نووسیای. دەنگ کەوتن
دەنگ نووساو
دەنگ کەرخ، دەنگ نووسیاگ. –ی (هەورا.): دەنگ نووسان
دەنگ نێر
دەنگ زل، کەسێکە دەنگی گڕ و قەبەبێ
دەنگ نەقارە
دمبڵی دمبار
دەنگ و باس
دەنگ ، تەرزەنوو، خەوەر، هاڵ و هەواڵ، باس، خوواس، ئاگایی، کوتەدووان و ئاخەفتنێکە، کە بکەوێتە سەر زار و زمانان و بڵابێتەوە
دەنگ و دۆر
دەنگەدەنگ و هەراوهۆریا
دەنگ پێچیاگ
(ئەردە): دەنگدانەوەی کێو و ئەشکەوت و گەرما و ئیتر
دەنگانە
دەنگاڤێژ
دەنگاوێژ
دەنگاڵ
(بڵ.):ئاوێکە لە قەڵشتی کێوان یا لە دەریزی زەویان ڕەوان بێت و کانیش نیە
دەنگخۆش
خۆشاواز، خۆشبێژ، ئاوازە خووان، خۆشکۆ، گۆرانی بێژ، کەسێکە ئاوازەی خۆش بێ. –ی: ئاوازە خووانی، خۆشبێژی، گۆرانی بێژی، خۆشگۆیی، خۆش دەنگ
دەنگدار
بەناوبانگ، دەنگدێر، بە نێوبانگ، چتێکە دەنگی لێوەبێ.-ی:بەنێوبانگی، (باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدایی، دەنگداری
دەنگدانەوە
دەردەنگ، ڕازە، دەنگڤەدان، شەپۆلدانەوەی دەنگ، زرینگانەوەی دەنگ، بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسە بە جۆرێک کە گەلێ کەس گووێی لێ بێ. گەڕانەوەی دەنگ لە ناو چیا و ئەشکەوت و گەرماو و گومپەزاندا
دەنگدایرە
دەنگی دەفە و ساز و سەمتوور
دەنگدەرهاتن
دەنگ دەرچوون بە جوورێکی وا کە ئەم و ئەو بی بیەن
دەنگدەرچوون
بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسێکە لە لایەن یەکێک یا دەستەیەکەوە بۆ ناو خەڵک
دەنگزەنگ
دەنگی زەنگی
دەنگچی
دەنگ کوت، ئەو کەسەیە بە دەسک و دیبەگ برنج و دانەوێڵە بکوتێ
دەنگڤەدان
دەنگین
دەنگە
دەنگەدەنگ
واتەوات، ژاوەژاو، گازەگاز، قریشت و هۆڕ، قریشتە، هەراهەرا، هەللا هەللا، جرووکۆمی، چراوچراو، قاوەقاو، دەنگ و دۆر، رمرم، رمێن، دەنگی یەک لەدووای یەکتری
دەنگەوەرە
بۆکەسێک بەکار دەبرێ کە دەنگی یەکێک بە یەکێکی یا بە چەند کەسێکی دوور ڕابگەیەنێ
ئاودەنگی
فەنابێدەنگە
فەنە بێدەنگ. پەنا بێدەنگە