تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمڕاس
دەمڕاست
دەمڕاست بوونەوە
مەبەس لە تێر خوواردنی برسی و هەژارێکییە، دەوڵەمەندبوون . قسە وەسەرکەوتن
دەمڕاستی
تێرخوواردنی هەژار و برسێکییە، قەڕۆیی، قسەڕەوایی
دەمڕووت
بە یەکێکی منداڵکاری بێ نموود دەکوترێ کە شەرمی لێ نەکرێ
دەمڕەش
برێتییە لە یەکێک، کە هەر نەخشەی خراپ لێ بدات و شووم بێ .- ی: شوومی و نەخشەی خراپ لێدان
دەمژمار
(هەورا.): کاتژمێر، کەژمێر
دەمژمارساز
(هەورا.): کەژمێرساز.- ی (هەورا.): کەژمێرسازی
دەمژماریۆ
هە کەژمێرێک
دەمژمێر
دەمکار
چینی دیوارە بەڕووکاری دیوی دەرەوەیدا
دەمکانە
(خۆ.ڕەوا. سوور.): دووکانە، دەمووکانە
دەمکراو
چای لێنراو و ئامادەکراو
دەمکوت
مات، کپ، سست، بێدەنگ. –کردن: کپکردن، کڕکردن، قرتە لێ بڕین، بێ دەنگ کردنی کەسێک لەبەر چتێک لەدووان
دەمکوش
دەمگوش، زاربین، بزمۆک
دەمکووتکردن
لەدووان خستن، خامۆش و بێ دەنگ کردنی کەسێکی سا بە هەر هۆیەکییەوە بێ
دەمکۆ
(ئەردە): سەرزەنش
دەمکێشان
لووشە کردن، پشوودان، پێگەیشتنی چاو پڵاو و ئیتر، دەم بوون
دەمگا
جێگای دەماندنی کوورە. جێگای دەم و ماچ و مووچ
دەمگرتن
زاربەستن، مەبەس لە ڕووشکان و کەم قسە کردنی بێ شەرمانە